په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هیوادارین لە نزیکترین کاتدا لەگەڵ گۆڕان کۆببینەوە
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی بارزانی بۆ رێكخه‌ری نوێی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی به هه‌نگاوێكی باش ناوده‌بات و ئومێده‌واریشه له نزیكترین كاتدا كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و گۆڕان ده‌ستپێبكات.
عه‌باس غه‌زالی، په‌رله‌مانتاری فراگسیۆمی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند "په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ رێكخه‌ری نوێی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ پیرۆزبایی له به‌ده‌ستهێنانی پۆسته‌كه هه‌نگاوێكی باشه و ئومێده‌وارین له‌نزیكترین كاتیش‌دا پارتی و گۆڕان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان كۆببنه‌وه".
وتیشی "جگه له دانیشتن، بژارده‌ی دیكه‌مان له‌به‌رده‌ستدا نییه و ده‌بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان هه‌نگاو بنێین، ئێمه به‌ره‌و ریفراندۆم ده‌ڕۆین و ده‌بێت هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان یه‌كهه‌ڵوێست بین".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی جه‌ختیكرده‌وه "گۆڕانیش چاوه‌ڕوانی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانیان بوون، بۆیه ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانین سه‌ره‌تا له پارتی و پاشان له گۆڕانیش بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به گفتوگۆ بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه تا به‌ره‌و ریفراندۆم و باشتركردنی ژیانی خه‌ڵك هه‌نگاو بنێین".
رۆژی سێشه‌ممه 25ی ته‌مموزی 2017، بارزانی یه‌كه‌م سه‌ركرده بوو كه پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی كرد به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
ماڵپه‌ری فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه: رۆژی سێشه‌ممه 25ی ته‌مموزی 2017 مه‌سعود بارزانی، له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیی به رێكخه‌ری گشتیی نوێی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه كرد.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاشكرایكردبوو "له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا بارزانی وێڕای پیرۆزبایی له عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هیوای خواست هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ری گشتی و سه‌ركردایه‌تیی نوێی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ببێته فاكته‌ری پته‌وتركردنی یه‌كڕیزی و یه‌كخستنی هه‌موو تواناكان بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان".
رۆژی سێشه‌ممه 25ی ته‌مموزی 2017، له ساڵیادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا له‌لایه‌ن جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه عومه‌ری سه‌ید عه‌لی وه‌ك رێكخه‌ری نوێی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵبژێردرا.
PM:12:38:26/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 2521
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت