ئومێد خۆشناو: بۆتان نیه بڵێن نه‌خێر بۆ ریفراندۆم
ئومێد خۆشناو
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌وانه‌ی دژی ڕیفراندۆمن بێ ئاگان، جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه كه "بۆتان نیه بڵێن نه‌خێر بۆ ریفراندۆم".
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكرات له په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "دژبوونی ریفراندۆم پێویستی به كه‌مپین وڕه‌تكردنه‌وه نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕیفراندۆم مافی گه‌له".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "به‌پێی ده‌ستوور و یاساكانی نێوده‌وڵه‌تیش ئه‌و مافه هیچ ده‌وڵه‌ت وحزب وگروپ و كه‌سێك ناتوانی له گه‌لی بستێنێته‌وه".
ئومێد خۆشناو ده‌ڵێت: "كورتی و كرمانجی بۆتان هه‌یه، له‌ڕۆژی گشتپرسی كوردستان بڵێین نه‌خێر بۆ (سه‌ربه‌خۆیی)، ئه‌وه له‌سه‌ر كارتی ده‌نگدانیش دیاریكراوه، به‌ڵام بۆتان نیه بڵێین نه‌خێر بۆ (ڕیفراندۆم)".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "واباشتر ده‌بوو ئه‌و نه‌زان و ناتێگه‌یشتوانه‌ی بانگه‌شه‌ی دژه ڕیفراندۆم ده‌كه‌ن، ووردتر و ده‌قیقتر له‌بابه‌ته‌كه حاڵی ببان، ئینجا بانگه‌شه‌ی كه‌مپین ومه‌مپینانیان بكردبا".
ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه 25ی ته‌مموزی 2017، شاسوار عه‌بدولواحید خاوه‌نی گروپی كۆمپانیاكانی نالیا ئاشكرایكرد، له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا جوڵانه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تی و سیاسی راده‌گه‌یه‌نرێت بۆ دروستكردنی كه‌مپینێك بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك كه ئه‌گه‌ر ریفراندۆم كرا، به نه‌خێر ده‌نگ بده‌ن.
پێشتر بارزانی له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جگه له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان بڕیاریان دا رۆژی 25-9-2017 ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چوار لیژنه و سكرتاریه‌تێكیان دروستكرد
PM:01:39:26/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 19673
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت