كه‌شناسی: پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه
وێستگه نیوز –
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عیراق پێشبینی كرد هه‌فته‌ی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما به‌رزببنه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و گه‌رم ده‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، ده‌سته‌ی كه‌شناسی عیراق رایگه‌یاند كه "به‌هۆی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی گه‌رمی ساڵانه تا رۆژی هه‌ینی له سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌راورد به رۆژانی پێشوو، به‌رز ده‌بنه‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی گه‌رمی ساڵانه به‌رده‌وام ده‌بێت و رۆژی شه‌ممه له هه‌موو ناوچه‌كان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ په‌ڵه‌هه‌ور و به‌راورد به رۆژی پێشتر پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش به‌هه‌مان شێوه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ په‌ڵه‌هه‌ور و پله‌كانی گه‌رما به‌رزتر ده‌بنه‌وه.
له ئازاری رابردوودا ده‌سته‌ی كه‌شناسی عیراق پێشبینی كرد له‌م هاوینه‌دا پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزببنه‌وه.
PM:04:44:26/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 5245
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت