به ڤیدیۆ.. ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له موسڵ برسێتی بڕستی لێبڕیون
وێنەکە لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە
وێستگه نیوز ـ
ده‌یان چه‌كداری داعش له به‌ری راستی موسڵ خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر خۆراكیان لێ‌بڕابوو و هه‌ندێكیان دووچاری به‌دخۆراكی بوون.
میدیا عیراقییه‌كان بڵاویان كرده‌وه: دوای دووهەفتە لەرزگارکردنی بەشی راستی موسڵ، ده‌یان چه‌كداری داعش كه خۆیان له ناو تونێله‌كاندا حه‌شار دابوو، به هۆی نه‌مانی خۆراك و ئاو ناچار بوون بێنه ده‌ره‌وه و خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن.
ئه‌و چه‌كدارانه برسێتی بڕستی لێ بڕیون و به‌شێكیان به هۆی برسێتیی و به‌دخۆراكییه‌وه رووخسار و شێوه‌یان گۆڕاوه.
له ڤیدیۆكه‌دا یه‌كێك كه دیاره ئه‌فسه‌ری سوپای عیراقه پرسیار له چه‌كداره‌كانی داعش ده‌كات كوا ده‌وڵه‌ته‌كه‌تان، ئه‌وانیش ناچارن به ده‌وڵه‌تی عیراق و هێزه ئه‌منییه‌كان بڵێن ئێوه‌ن ده‌وڵه‌ت.
PM:11:22:26/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 8449
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت