دوای 75 ساڵ زانایه‌ك نهێنه‌كی به‌رمۆدای ئاشكرا كرد
ناوچه‌ی به‌رمۆدا
وێستگه نیوز- دانیار
75 ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ناوچه‌ی سێ گۆشه‌ی به‌رمۆدا، به‌ڵام تا ئێستا جیهان وێڵه به‌دوای ئاشكراكردنی نهێنییه‌كانی ئه‌و ناوچه گوماناوییه.
له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا زانایه‌كی به‌ڕه‌گه‌ز ئوسترالی ناوچه‌ی به‌رمۆدای ئاشكراكرد، كه ئه‌و ناوچه‌یه ناوچه‌یه‌كی ئاوییه و ده‌كه‌وێته ناو زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی "ئیندیپێندت"ی به‌ریتانی، كارل كرۆزلنسكی گه‌وره زانای ئوسترالی گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی كه دیارنه‌مانی فڕۆكه و كه‌شتییه‌كان له ساڵانی رابردوودا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵه‌ی مرۆڤه‌كان له لێخوڕینی ئه‌و فڕۆكه و كه‌شتیانه، چونكه كه‌شوهه‌وای ناوچه‌ی به‌رمۆدا پێچه‌وانه‌ی كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كانی تره.
ئه‌و زانا ئوسترالیه سوور بووه له‌سه‌ر بۆچوونه‌كه‌ی، كه‌وا هیچ بونه‌وه‌ر یاخود شتێكی نامۆ بوونی نیه له ناوچه‌ی به‌رمۆدا، به‌ڵكو رووداوی دیارنه‌مانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیادبوونی پێچوانه‌بوونه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی رۆیشتنی فڕۆكه و كه‌شتییه‌كان كه به‌نزیك له‌ناوچه‌ی سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا گوزه‌ر ده‌كه‌ن.
سێ گۆشه‌ی به‌رمۆدا ده‌كه‌وێته نێوان دوورگه‌ی به‌رمۆدا و ولایه‌تی فلۆریدای ئه‌مریكا و پۆرتۆریكۆ له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی.
AM:10:27:27/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 4869
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت