ڤیدیۆیەكی كازم ساهیر هەرا دەنێتەوە


وێستگە نیوز- دانیار

زۆربەی هەوادارانی كازم ساهی هونەرمەندی گۆرانی بێژی عێراقی كە نازناوی قەیسەری لێنراوە، تووشی شۆك بوون كاتێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڤیدیۆیەكی هونەرمەندی ناوبراو بڵاوكرایەوە، كەمێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ 24 ساڵ لەمەوبەر و تیایدا كازم ساهیر رۆڵ دەبینێت لەدرامایەك بەناوی موسافیر كە لە ساڵی 1993دا لە تەلەفیزیۆنی ئەوكاتەی عێراقدا پەخشكراوە.

ئەوەی جێی سەرسوڕمانی ئەو كەسانەیە كە ڤیدیۆكەیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكردۆتەوە، ئەوەیە كازم ساهیر هەمیشە بە كارە رۆمانسیەتەكانی ناوبانگی دەركردووە، بەڵام دەركەوتنی لەو دیمەنە ڤیدیۆیەدا وەك پاڵەوانێكی شەڕكەر دەردەكەوێت كە بە جوڵەیەكی سینەمایی بەرامبەرەكەی دەخاتە سەر زەوی.

ڤیدیۆكە ببینە




PM:12:41:27/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 5889 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو