(شه‌وی نمایش)ی كوردی به‌شداری فیستیڤاڵێكی عه‌ره‌بی ده‌كات
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
ده‌قی شانۆی نووسه‌رێكی كورد به‌شداری فیستیڤاڵێكی گه‌وره‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كات و نووسه‌ره‌كه‌شی ئه‌و هه‌نگاوه به ده‌ستكه‌وت بۆ شانۆی كوردی ناوده‌بات.
دڵشاد حسێن نووسه‌ری ده‌قه شانۆییه‌كه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ده‌قه‌كه‌ی به‌نێوی (شه‌وی نمایش)ه و به‌شداری پێشبڕكێی ده‌یه‌مین ده‌قی شانۆی عه‌ره‌بی له شاری شاریقه له وڵاتی ئیمارات كردووه كه ساڵانه سازده‌كرێت و وتی "ده‌قه شانۆییه‌كه وه‌كو شانۆ نمایش ناكرێت، به‌ڵكو له پێشبڕكێیه‌كه‌دا ده‌قه‌كان ده‌خوێنرێنه‌وه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد مانگی یانزه‌ی ئه‌مساڵ ئه‌نجامه‌كانی پێشبڕكێیه‌كه راده‌گه‌یه‌ندرێت و براوه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م بۆ ده‌ق خه‌ڵات ده‌كرێن و خه‌ڵاته‌كانیش له فیستیڤاڵی شانۆی عه‌ره‌بی له وڵاتی تونس له مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی داهاتوو دابه‌ش ده‌كرێَت.
دڵشاد حسێن وتی "بۆ یه‌كه‌مجاره ده‌قی نووسه‌رێكی كورد به زمانی عه‌ره‌بی به‌شداری ئه‌و فیستیڤاڵه بكات، له‌به‌رئه‌وه به‌شداریكردنه‌كه بۆ شانۆ و ده‌قی كوردی گرنگه، چونكه ئێمه ده‌ڵێین ده‌قی شانۆییمان كه‌مه، به‌ڵام ده‌قێكمان به‌شداری فیستیڤاڵه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌كات".
PM:05:14:27/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 2155
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت