بەوێنە و ڤیدیۆ..شه‌سته‌باران ئه‌سته‌نبوڵی گرته‌وه
بارانەکەی ئەمڕۆی ئەستەنبوڵ
وێستگه نیوزـ
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی ته‌مموزی 2017، شەپۆڵێکی باران شاری ئه‌سته‌نبوڵی گرتەوە و گرفتی بۆ ھاتوچۆ دروست کرد.
لەدوای ئاگاداریی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی گشتی تورکیا، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بارانێکی بەخوڕ ئه‌سته‌نبوڵی گرتەوە کە کاریگەریی لەسه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی ئه‌و شاره هه‌بووه و ئاوێکی زۆر لەسەر شەقامەکان کۆبووەوە و ئاستەنگی بۆ شوفێران دروست کرد.
به‌هۆی بارانه‌كه‌وه ھەندێک لە ئۆتۆمبێلەکان گرفتی تێدەکەوت و بەھۆیەشه‌وە قەرەباڵغی لەسەر شەقامەکان دروست بوو.
دواتر به‌هۆی بارینی ته‌رزه و بەھۆی وەستانی ھەندێک لە ئۆتۆمبێلەکان لە ژێر پردەکان، گرفت بۆ ھاتوچۆی ئۆتۆمبێل و تیمەکانی فریاكه‌وتن دروست بووە.
ھەر بەھۆی بارینی تەرزە جامی ھەندێک لە ئۆتۆمبێلەکان شکاون و ھەندێکیش زیانیان پێگەیشت، بەھۆی کۆبوونەوەی ئاویش لەسەر رێگە و شەقامەکان ھەندێک لە ھاوڵاتیانی ئه‌سته‌نبوڵ بە سوکی بریندار بوون و ھەندێکیش لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتن رزگاریان بوو.
هه‌ر لە ئەنجامی بارانی بەخوڕ و رەشەباوە، ھەندێک لە دار و دەرخت كه‌وتن و و بەھۆیەوە گرفتی بۆ ھاتوچو دروستکرد و زیانیشی بە ھەندێک لە ئۆتۆمبێلەکان گەیاند.
گرتە ڤیدیۆیەکە بە سوپاسەوە لە ئەکاونتی گۆران جەلال وەرگیراوە
PM:09:18:27/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 4052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت