نرخی نه‌وت گه‌یشته به‌رزترین ئاستی هه‌شت هه‌فته‌ی رابردوو
وێستگه نیوزـ
له مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ی نه‌وتدا، نرخه‌كان گه‌یشتنه به‌رزترین ئاستی هه‌شت هه‌فته‌ی رابردوو.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه به‌رزبونه‌وه‌كه پشتی به به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی گرێبه‌سته‌كانی به‌نزینی ئه‌مریكایی به‌ستووه كه له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا داهاته‌كانی زیادی كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه زیادبوونی داهاتی به‌نزین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه ئه‌ندامانی سه‌ره‌كی له رێكخراوی ئۆپیك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده داویانه له‌گه‌ڵ زیادكردنی له‌راده‌به‌ده‌ری سوته‌مه‌نی عه‌مباركراو له ئه‌مریكا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه گرێبه‌ستی نه‌وتی خاوی پێوانه‌یی له تێكه‌ڵه‌ی برنت 50 سه‌نت و به‌ڕێژه‌ی 1% به‌رزبووه‌ته‌وه و نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت گه‌یشتووه‌ته 51 دۆلار و 47 سه‌نت.
هاوكات نه‌وتی خاوی ته‌كساسی ئه‌مریكا 33 سه‌نت و به‌ڕێژه‌ی 0.7% به‌رزبووته‌وه و یه‌ك به‌رمیل له‌و سوته‌مه‌نییه به 49 دۆلار و 8 سه‌نت فرۆشراوه.
PM:11:12:27/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 3539
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت