مێرد به ئاواته‌وه‌یه ژنه‌كه‌ی ئه‌مانه بگۆرێت
وێستگه نیوزـ
زۆر هۆكار هه‌ن رۆڵی گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بینن له سه‌ركه‌وتن و سه‌قامیگیریی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیریدا، سه‌ركه‌وتنی ئه‌م په‌یوه‌ندییه پێ,یسته به گۆڕانكاری له چه‌ند شتێكی نه‌رێنیدا هه‌یه كه پێویسته هه‌م ژن و هه‌م مێرد بیگۆڕن تا بتوانن په‌یوه‌ندییه‌كی دروست و هاوسه‌نگ و هه‌ماهه‌نگ دروست بكه‌ن.
پێگه‌ی شه‌ش ره‌فتاری نه‌رێنیی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه مێرد به ئاواته‌وه‌یه ژنه‌كه‌ی وازی لێبێنێ و بیگۆڕێت، له‌وانه:
1- بایه‌خی زیاد له پێویست به روخسار:
دڵه‌ڕاوكێی به‌رده‌وامی ژن سه‌باره‌ت به روخسار و رێكیی جه‌سته‌ی و زیاده‌ڕۆیی له گرنگیدان به چاره‌سه‌كردنی چه‌ند كه‌موكورتییه‌ك كه له جه‌سته‌یدا ده‌رده‌كه‌ون، مێرد بێزار ده‌كات و ئاواته‌خوازه ژن واز له‌و خووه بهێنێت، له‌وانه بچوككردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی گه‌ده و بایه‌خدانێكی زۆر به قژ.
2- گومان:
مێرد زۆر بێزار ده‌بێت له‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی هه‌میشه گومان بكات كه تا چه‌ند خۆشی ده‌وێ و دڵسۆزه بۆی، بۆیه پێویسته خانمان واز له‌و گومان بهێنن و متمانه‌یان به‌خۆیان و مێرده‌كانیشیان بكه‌ن.
3- بۆڵه و گله‌یی:
واز له بۆڵه‌بۆڵی به‌رده‌وام بهێنه، ئه‌مه ناسه‌قامگیری دروست ده‌كات و ئاژاوه ده‌خاته ماڵه‌كه‌ته‌وه، هه‌ر ئه‌مه ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی كێشه له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ت.
4- به‌راورد كردنی خۆت به ژنانی دیكه:
ئیتره ئه‌وه‌نده خۆت به ژنی دیكه به‌راورد مه‌كه و مه‌ڵی ئه‌وان چۆنن و تۆش چۆنیت، ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه متمانه‌ت به‌خۆت نییه و وا ده‌كات مێرده‌كه‌ت لێت رابكات.
5- پشتگوێخستنی مێرد:
بایه‌خدان به كاری خۆت و كاروباری ناوماڵ و پێشخستنی ئه‌وكارانه له‌بری گرنگیدان به مێرد، كاردانه‌وه‌ی خراپی لای پیاو دروست ده‌كات و وای لێده‌كات له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه به‌دوای ئه‌و گرنگییه‌دا بگه‌ڕێت كه پێویستی پێیه‌تی.
6- پشتخگوێخستنی پاكوخاوێنیی شه‌خسی:
هه‌وڵ بده‌ن پاكوخاوێكیی خودی خۆت و جه‌سته‌ت بپارێزی و گرنگیی پێ بده‌یت، ئه‌مه پشتگوێ مه‌خه، چونكه ئه‌و كاره به‌شێكی هه‌ره گرنگی كه مێرد هه‌میشه چاوی له‌سه‌ریه‌تی و به‌لایه‌وه فاكته‌رێكی سه‌ره‌كییه بۆ نزیكبونه‌وه و بایه‌خدان به هاوسه‌ره‌كه‌ی.
PM:11:38:27/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 22407
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت