هاوڵاتییه‌ك لەناو بیری ئاوەكەیاندا گیانی‌ له‌ده‌ست دا


وێستگه‌ نیوز – به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند كه‌ هاوڵاتییه‌ك لەناو بیری ئاوەكەیاندا گیانی‌ له‌ده‌ست دا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتووه‌، پۆلیسی‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند كه‌ "رۆژی‌ 2017/7/27 لەگەڕەكی ئازادی شاری سلێمانی هاوڵاتییەك لەماڵەكەی خۆیدا بەهۆی لێدانی غاز لەناو بیری ئاوەكەیاندا گیانی لەدەست دا".

پۆلیسی‌ سلێمانی‌ ده‌ڵێت: "هاوڵاتییەكە ناوی(س.ن) و لەدایكبووی ساڵی 1986 و دانیشتوی شاری سلێمانییە" .

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "دوای گەیشتنی دەستبەجێی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ گیان لەدەستدانی هاوڵاتییه‌كه‌ كراوەتەوە".

پۆلیس ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "بەپێی لێكۆڵینەوەكان لەكاتی سەرقاڵبوونی هاوڵاتییه‌كه‌ بەچاككردنەوەی بیری ئاوەكەیاندا غاز لێیداوە و بۆتە هۆی گیانلەدەستدانی".


AM:08:27:28/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 3251 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو