وه‌زیری به‌رگری ژاپۆن به‌هۆی باشووری سودانه‌وه ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه
وه‌زیری به‌رگری ژاپۆن
وێستگه نیوز – به‌هۆی بوونی گومان سه‌باره‌ت به شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان ده‌رباره‌ی باشووری سودان، وه‌زیری به‌رگری ژاپۆن ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی تومومی ئینادا وه‌زیری به‌رگری ژاپۆته دوای زنجیره‌یه‌ك هه‌ڵه و گومانی په‌رده‌پۆشكردنی راستییه‌كان كه به‌بۆچوونی ره‌خنه‌گره‌كانی بووه‌ته‌هۆی نزمبوونی ئاستی جه‌ماوه‌ری شینزۆ ئابی سه‌رۆك وه‌زیران، ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
تومومی ئینادا ته‌مه‌نی 58 ساڵه و كه‌سێكی موحافیزكاری نزیك له سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆنه و چاوه‌ڕوان ده‌كرا هه‌فته‌ی داهاتوو له چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه‌كی وه‌زاریدا له پۆسته‌كه‌ی لاببرێت.
به‌گوێره‌ی هه‌ندێك راپرسی ئاستی جه‌ماوه‌ری شینزۆ ئابی سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 30 كه‌میكردووه.
دوای راگه‌یاندنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگری، شینزۆ ئابی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "له ناخی دڵمه‌وه داوای لێبووردن له گه‌ل ده‌كه‌م".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه فۆمیۆ كیشیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه سه‌ره‌ڕای كاره‌كه‌ی، وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ڕێوه‌ده‌بات تا ئه‌و كاته‌ی كه‌سێكی بۆ دیاری ده‌كرێت.
ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری ژاپۆن هاوكاته له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرتێك سه‌باره‌ت به بوونی گومان له‌وه‌ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه هه‌وڵیانداوه ئه‌و تۆمارانه بشارنه‌وه كه باس له خراپبوونی بارودۆخی ئه‌منی له باشووری سوودان ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت كه هێزێكی ژاپۆنی له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی ئاشتیپارێزی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له باشووری سودان كار ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
AM:10:27:28/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 3181
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت