شه‌ش كۆچبه‌ری عیراقی خنكان
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز -
له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی چه‌شمی سه‌ر به ئیزمیر، به‌له‌مێكی په‌نابه‌ران كه به‌ره‌و یۆنان به‌ڕێوه‌بوو ژێرئاو كه‌وت و له ئه‌نجامدا شه‌ش كۆچبه‌ری سه‌ر به‌له‌مه‌كه گیانیان له‌ده‌ست دا كه چواریان منداڵ بوون.
پاش ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه سێ به‌له‌می ئاسایشی كه‌ناراو و هه‌لیكۆپته‌رێكی ئاسایشی كه‌ناراو ڕه‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه كران، گروپه‌كانی پشكنین ته‌رمی شه‌ش ئاواره‌ی عیراقیان دۆزییه‌وه كه چواریان منداڵ بوون.
ئه‌و گروپانه، چوار ئاواره‌ی عیراقی، دووانی سوری و سیانی سۆماڵیشیان رزگاركرد و ناردیانن بۆ نه‌خۆشخانه.
ئه‌و ئاوارانه وتیان، كاتێك هه‌وڵیان ده‌دا به‌ره‌و یۆنان تێپه‌ڕبن 16 كه‌س بوون، واته رێنیشانده‌رێكی توركیشیان له‌گه‌ڵ بووه، به‌ڵام كاتێك به‌له‌مه‌كه ژێرئاو كه‌وتووه، ڕێنیشیانده‌ره‌كه به به‌له‌می فریاكه‌وتن رایكردووه و خۆی رزگاركردووه.
AM:10:40:28/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 18178
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت