لێدوانی كه‌مال كه‌ركوكی له‌سه‌ر هه‌واڵی به‌رامبه‌ر یه‌ك وه‌ستانی هێزی پارتی و یه‌كێتی له كه‌ركوك
كه‌مال كه‌ركوكی
وێستگه نیوز - به‌رپرسی میحوه‌ری باشوری ڕۆژئاوای شاری كه‌ركوك ره‌تیكرده‌ده‌وه پارتی و یه‌كێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی پارت و یه‌كێتی له نزیك كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك رووبه‌ڕووی یه‌ك وه‌ستابێتنه‌وه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "یه‌كێتی پارتییه و پارتیش یه‌كێتییه شه‌ڕی یه‌ك ناكه‌ن".
به پێی ڕاپۆرته هه‌واڵییه‌كانی چه‌ند ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن دوو هێزی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له ڕۆژی سێشه‌ممه له گوندی قه‌وتانی نزیك كێڵگه نه‌وتییه‌كانی بای حه‌سه‌ن به‌رامبه‌ر یه‌ك وه‌ستاون.
دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی به‌رپرسی میحوه‌ری باشوری ڕۆژئاوای شاری كه‌ركوك و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
كه‌مال كه‌ركوكی وتی: "ته‌نها ئاڵوگۆڕ به هێزه‌كان كراوه و جوڵاندنی هێزه‌كان به مه‌به‌ستی شه‌ڕ نه‌بووه".
وتیشی: "ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌یان گه‌وره كردۆته‌وه و ئێمه پێشمه‌رگه‌ی كوردستانین و خاكی كوردستان ده‌پارێزین".
دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "یه‌كێتی پارتییه و پارتیش یه‌كێتییه و ئێمه دوو حزبی هاوپه‌یمانین و ئه‌گه‌ر به‌رپرسێك یه‌كێتی بێت، جێگره‌كه‌ی پارتییه و به‌رپرسێك پارتی بێت جێگره‌كه‌ی یه‌كێتییه".
كه‌مال كه‌ركوكی كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیشه، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی شه‌ڕی یه‌ك ناكه‌ین و باهه‌موو دونیا ئه‌وه‌بزانێت و هه‌ردووكمان له یه‌ك خه‌نده‌قین بۆ ریفراندۆم و بۆ سه‌ربه‌خۆیی كارده‌كه‌ین".
AM:11:02:28/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 17115
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت