ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو: ده‌بێت كۆتایی به سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه بهێنرێ
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین
وێستگه نیوز –
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه دەبێت کۆتایی بە سیستەمی پاشەکەوتی موچەبهێنرێ کە سەرەتایترین مافی مامۆستایانە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28.7.2017 سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له خێوه‌تگه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای مامۆستایانی یه‌كگرتوو كه له شاری سلێمانی بۆ به‌رپرس و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی مامۆستایانی یه‌كگرتوو له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كرابوو رایگه‌یاند كه ده‌بێت كۆتایی به سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه بهێندرێت كه سه‌ره‌تایترین مافی مامۆستایانه.
سه‌ره‌تا سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین تیشكی خسته سه‌ر رۆڵی مامۆستا له په‌روه‌رده‌ی نه‌وه‌كان و پێشه‌نگی له نێو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگادا و هه‌وڵ و ماندووبوونی مامۆستایانی به‌رزنرخاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ده‌بێت مامۆستایان له پێش فێركردنه‌وه په‌روه‌رده‌ی نه‌وه‌كانی ئه‌م وڵاته به‌هه‌ند وه‌ربگرن".
له ته‌وه‌ره‌یه‌كی تردا هیوای خواست مامۆستایان له كوردستاندا مافی ماددی و مه‌عنه‌وی خۆیان پێ بدرێت و ده‌بێت كۆتایی به سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه‌بهێنرێ كه سه‌ره‌تایترین مافی مامۆستایانه، بۆ ئه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندن پارێزراو بێت له‌و مه‌ترسیانه‌ی رووبه‌ڕوی په‌روه‌رده‌كردن و فێركردن بوونه‌ته‌وه.
PM:01:18:28/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 5064
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت