ناردنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان له لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ یه‌په‌گه به‌رده‌وامه
وێنەی یەکێک لە بارهەڵگرەکان
وێستگه نیوز –
ناردنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان له لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش به‌رده‌وامه و له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا به دوو جار 180 بارهه‌ڵگر هاوكاریی، ره‌وانه‌ی باكووری ره‌ققه كراوه.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی حكومه‌تی توركیا بڵاویكرده‌وه كه رۆژی 22ی ته‌مووز، 100 بارهه‌ڵگر و دوێنێش 80 بارهه‌ڵگری دیكه كه ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی و كه‌لوپه‌ل و ته‌قه‌مه‌نییان هه‌ڵگرتبوو، له سنووری عیراقه‌وه چوونه‌ته حه‌سه‌كه.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌نێو كاروانی بارهه‌ڵگره‌كاندا كه سه‌ریان داپۆشرابوو، ئامێره‌كانی شاره‌وانی و زرێپۆش بوونیان هه‌بوو.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له 5ی حوزه‌یراندا 60 بارهه‌ڵگر، له 12ی حوزه‌یراندا 20 بارهه‌ڵگر، له 16ی حوزه‌یراندا 50 بارهه‌ڵگر و له‌نێوان 21 بۆ 26ی حوزه‌یراندا 120 بارهه‌ڵگر، له 5ی ته‌مووزدا 82 بارهه‌ڵگر، له 9ی ته‌مووزدا 102، له 13ی ته‌مووزدا 95 بارهه‌ڵگر و له 17ی ته‌مووزدا 100 بارهه‌ڵگر، كه كۆی سه‌رجه‌میان ده‌كاته ٦٢٩ بارهه‌ڵگر، هاوكاریی سه‌ربازیی گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه له رۆژئاوای كوردستان.
ئاژانسه‌كه به پشت به‌ستن به به‌ڵگه‌یه‌ك كه له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكاوه ده‌ستیكه‌وتووه رایگه‌یاند كه له لیستی ئه‌و چه‌كانه‌ی كه ده‌درێته گروپه‌كانی سوریا كه په‌یه‌ده‌شیان تێدایه، 12 هه‌زار كڵاشینكۆف، 6 هه‌زار تفه‌نگی ئۆتۆماتیكی و 3 هه‌زار و 500 چه‌كی قورسی ئۆتۆماتیكی، له‌گه‌ڵ 3 هه‌زار RPG-7ی ئه‌مریكی و هه‌زار AT-4ی ئه‌مریكی یان مووشه‌كی دژه تانكی SPG-9ی رووسی بوونی هه‌یه.
له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه كه 235 گولـلـه هاوه‌ن به قه‌باره‌ی جۆراوجۆر، 100 قه‌ناس، 450 دووربینی شه‌و له جۆری PV-7 و 150 لایتی دووربینی لێزه‌ریی ژێر تیشكی سوور ده‌گاته ده‌ست رێكخراوه‌كه.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به هاوكاری هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا رۆژی 6ی حوزه‌یران ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی بۆ سه‌ر ناوه‌ندی شاری ره‌ققه راگه‌یاند، به‌ڵام ئه‌مریكا له مانگی نیسانی 2016ه‌وه هاوكاریی سه‌ربازیی بۆ یه‌په‌گه ره‌وانه‌ی سوریا، ده‌كات.
PM:02:38:28/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 3377
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت