پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو


وێستگە نیوز- 
پەرلەمانتارێكی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان لە كاتی رۆیشتی بۆ شاری دهۆك تووشی رووداوێكی هاتووچۆ بووە، بەڵام زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.

حاجی كاروان، پەرلەمانتاری یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی "ئەمڕۆ لەكاتی چوونمان بۆ دهۆك بۆ كاری بانگەواز، لەڕێگە تووشی رووداوی وەرگەڕان بووین، سوپاس بۆ خوا چوار كەس بووین هەموو سەلامەتین، سوپاس بۆ هەموو لایەك".


PM:04:30:28/07/2017






ئه‌م بابه‌ته 5175 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو