سبەینێ‌ دواین بڕیار لەبارەی قەتەرەوە دەدرێت

‌سامح شوكری

وێستگە نیوز – دانیار فاروق

وابڕیارە سبەینێ‌ رۆژی شەممە هەریەك لە وڵاتانی سعودیە و میسر و ئیمارات و بەحرەین، لە شاری مەنامە كۆببنەوەو دواین بڕیار لەبارەی قەتەرەوە بدەن.

لای خۆیەوە سامح شوكری وەزیری دەرەوەی میسر رایگەیاند، سبەینێ‌ شەممە وڵاتەكەی لەگەڵ هاوتا سعودی و ئیماراتی و بەحرەینیەكەیاندا لە شاری مەنامە كۆدەبنەوە، بەمەبەستی تاوتوێی دوایین گۆڕانكاری لەبەرامبەر پرسی پەراوێزخستنی هەر چوار وڵاتەكە لەگەڵ قەتەردا.

وەزیری دەرەوەی میسر ئاماژەی بەوەشدا، كە كۆبوونەوەكە دوو رۆژ دەخایەنێت، جەخت لە گرنگیپێدانەكانی هەر چوار وڵاتە عەرەبییەكە دەكەنەوە، هاوكات هەماهەنگیكردنی نێوانیان لە هەڵوێستەكانیان و تەئكیدكردنەوە لە داواكانیان لە حكومەتی دەوحە.

پێویستە بوترێت مانگی رابردوو هەریەك لە سعودیە و ئیمارات و بەحرەین و میسر، دەسەڵاتدارانی قەتەریان بەهاوكاریكردنی گرووپە تیرۆریستییەكان و هەروەها نزیكبوونەوەیان لە ئێران تۆمەتبار كرد.

سەرچاوە: رۆیتەرز


PM:04:46:28/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 2486 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت