جەی گارنەر: پێویستە پشتگیری ریفراندۆمی كوردستان بكەین


وێستگە نیوز-

جەی گارنەر، حاكمی پێشووی ئەمەریكا لە عیراق رایدەگەیەنێت، پێویستە واز لە عیراقی یەكگرتوو بێنن و پشتگیری ریفراندۆمی كوردستان بكرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كۆنگرێسی ئەمەریكا كۆنفرانسێك سەبارەت بە پرسی ریفراندۆم دەستی پێكرد، جەی گارنەر حاكمی پێشووی ئەمەریكا لە عیراق لە یەكەم پانێڵ رایگەیاند "پێَویستە واز لە عیراقی یەكگرتوو بێنین و پشتگیری ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بكەین".

ناوبراو وتیشی "دەبێت هاوكاری زیاتری هەرێمی كوردستان بكەین، چونكە كوردستان تاكە هاوپەیمانی ئەمەریكایە و لە ساڵی 1991ەوە كورد بە باشی خۆی بەڕێوە بردووە".


PM:05:20:28/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 2554 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت