دوایین زانیاری لەسەر رووداوەكەی هامبۆرگی ئەڵمانیا


وێستگە نیوز – دانیار فاروق

ئەمڕۆ هەینی لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا، كەسێك بە چەقۆ هێرشیكردە سەر چەند كەسێكی تر و بەهۆیەوە كەسێك كوژرا و دوو كەسی تریش برینداربوون.

لای خۆیانەوە میدیاكانی ئەڵمانیا ئاماژەیان بەوەكرد، لەناو مۆڵێكی شاری هامبۆرگ ئەو كەسە بە چەقۆ هێرشەكەی ئەنجامداوەو بەهۆیەوە كەسێك كوژرا و دوانی تریش برینداربوون.

هاوكات پۆلیسی شاری هامبۆرگ لە هەژماری خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە، دوای ئەوەی ئەو كەسە هێرشەكەی ئەنجامداوە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراوە، هەروەها تا ئێستاش نازانرێت هۆكار و پاڵنەری ئەو هێرشە چی بووە.


PM:05:39:28/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 7136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت