د.نەجمەدین كەریم: ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ئەنجام دەدرێت

‌د.نەجمەدین كەریم

وێستگە نیوز-

د.نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركوك رایدەگەیەنێت، ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بۆ سەربەخۆیی ئەنجام دەدرێت.

دوانیوەڕی ئەمڕۆ لە كۆنگرێسی ئەمەریكا كۆنفرانسێك سەبارەت بە پرسی ریفراندۆم دەستی پێكرد، د.نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركوك لە پانێڵی دووەمدا رایگەیاند سەربەخۆی خەونی لەمێژینەی كوردە و وتی "ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ئەنجام دەدرێت، رۆژ لەدوای رۆژیش پشتگیری ریفراندۆم زیاد دەكات".

ناوبراو وتیشی "ریفراندۆم لەناوچە كوردستانییەكانیش ئەنجام دەدرێت"، هەروەها ئاشكرایكرد، كوردستان بۆ پرسی ریفراندۆم یەكگرتووە.
پێشتریش جەی گارنەر حاكمی پێشووی ئەمەریكا لە عیراق لە یەكەم پانێڵ رایگەیاند "پێَویستە واز لە عیراقی یەكگرتوو بێنین و پشتگیری ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بكەین".

ناوبراو وتیشی "دەبێت هاوكاری زیاتری هەرێمی كوردستان بكەین، چونكە كوردستان تاكە هاوپەیمانی ئەمەریكایە و لە ساڵی 1991ەوە كورد بە باشی خۆی بەڕێوە بردووە".

بڕیارە رۆژی 25-9-2017 ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم چوار لیژنە و سكرتاریەتی دروستكردووە.


PM:06:40:28/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 1549 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو