پۆلیس: گەنجێكی كۆبانێ لەكاتی مەلەكردندا خنكا

‌وێَنەیەك لە كاتی مەلەكردن

وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
گەنجێكی خەڵكی شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان لە كاتی مەلەكردن لە دەربەندی رانیە خنكاوە و دۆسیەش بۆ رووداوەكە كراوەتەوە. 

رائید شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە وێستگە نیوزی راگەیاند، كاتژمێر 3ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتیەكی خەڵكی كۆبانێ بەناوی (ٲ.م.م.ع) تەمەن  16 ساڵ دانیشتوی شارۆچكەی قەڵادزێ بە مەبەستی مەلەكردن دەچێتە دەربەندی رانیە لەگەڵ كەسوكارەكەی و لە كاتی مەلەكردن لە ئاوەكەدا خنكاوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، دوای گرتنەبەری رێكاری یاسایی تەرمەكەی رادەستی كەسوكارەكەی دەكرێتەوە، دۆسیە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە، لەسەر رووداوەكەش كەس دەستگیر نەكراوە.


PM:07:08:28/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 2935 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو