بزانە لەبەرچی ژنەكەی كوشتووە


وێستگە نیوز- دانیار فاروق

پۆلیسی ولایەتی ئالاسكای ئەمریكا رایگەیاند، كەوا پیاوێك رووبەڕووی تۆمەتی كوشتنی هاوسەرەكەی بۆتەوە، بەهۆی ئەوەی سووكایەتی پێكردووە.

كینیس مانزاناریسی تەمەن 39 ساڵ، لەئێستادا بەتۆمەتی كوشتنی ژنەكەی دەستگیركراوە، كاتێك ناوبراو لەگەڵ هاوسەرەكەی بە سواری بەلەمێك ویستویانە گەشت بكەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی ژنەكەی گاڵتە و سووكایەتی پێكردووە ئەویش تووڕە بوەو كوشتویەتی.

لای خۆیانەوە دەزگاكانی راگەیاندنی ئەمریكا ئاماژەیان بەوەكردووە، كریستی مانزاناریس، كە هاوسەری كینیس مانزاناریسە، تەرمەكەی لەناو بەلەمێك بە كوژراوی لەلایەن پۆلیسەوە دۆزراوەتەوە.

هاوكات لەمیانەی دادگاییكردنەكەیدا، بەپێی ئەو بەڵگانەی لەبەردەم دادگابووە و هەروەها بەپێی شایەتحاڵەكان، بینیویانە كەوا كینیس تەرمی هاوسەرەكەی بەڕاكێشان هێناوەتە پشتی بەلەمەكە و شاردویەتیەوە، لای خۆیەوە كینیس بەدەم گریانەوە لەناو دادگادا وتویەتی كەوا ژیانی كۆتایی هاتووە.

پێویستە بوترێت ئەم رووداوی كوشتنە رۆژی سێ‌ شەممەی رابردوو روویداوە، لەسەر كەشتیەكی گەشتوگوزاری سەربە كۆمپانیای پرێنسیس كروزس، كە لەشاری سیاتڵی ئەمریكاوە لە 3400 سەرنشیەنەوە بۆماوەی هەفتەیەك بەمەبەستی گەشتوگوزاری بەڕێكەوتووە.

سەرچاوە: بی بی سی


PM:08:56:28/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 8904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو