فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: حکومەت دەتوانێت کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بهێنێت
وێستگه ـ ژینۆ ئه‌حمه‌د
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هۆكاری كێشه‌كانی ئه‌مڕۆی هه‌رێم بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، چونكه پێی وایه ئه‌گه‌ر كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌ر بكرایه دۆخه‌كه به‌وجۆره‌ی ئێستای لێنه‌ده‌هات، له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵیه‌كانیشه‌وه ده‌ڵێت: "له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه كۆبوونه‌وه‌كان به‌بنبه‌ست گه‌یشتوون، به‌ڵام ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێته‌وه كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه".
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ئه‌ندامی وه‌فدی دانووستانكاری ئه‌و حزبه له كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵیه‌كان به وێستگه‌ی وت: "من پێم وایه ده‌بێت له‌سه‌ر دوو ئاست كار بكرێت، ئاستی یه‌كه‌م ئاستی هه‌وڵی حكومه‌ته به‌و پێیه‌ی دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان له ئه‌ستۆی حكومه‌ته، له ئه‌ستۆی پێنج حزبه‌كه نییه، بۆیه ئه‌گه‌ر پرسی دواكه‌وتنی مووچه چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌شێكی كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت".
روونیشیكرده‌وه: "دووه‌م له‌سه‌ر ئاستی حزبه‌كانه، به‌و پێیه‌ی نوێنه‌ریان له حكومه‌تدا هه‌یه، پێویسته هه‌موو هه‌وڵێكیان بخه‌نه‌كار بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی سێ مانگی رابردووی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان دابه‌ش بكرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "په‌یوه‌ندی نێوان حزبه‌كان له ئێستادا گرژی زۆری تێكه‌وتووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه متمانه له نێوانیاندا نه‌مێنێت، بۆیه پێویسته هه‌موویان به‌پرسیارانه مامه‌ڵه بكه‌ن و گرژییه‌كانیان بڕه‌وێننه‌وه‌و متمانه له نێوانیاندا بڕه‌وێته‌وه، هه‌مووان پێكه‌وه كاربكه‌ن بۆ ره‌وینه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه".
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ده‌شڵێت: "هۆی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان به‌م دۆخه بگه‌ن نه‌بوونی توانای دابینكردنی مووچه‌بوو له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بتوانێت ئه‌م پرسه چاره‌سه‌ر بكات، به دڵنیاییه‌وه هیچ هۆیه‌ك بۆ لایه‌نه‌كان نامێنێت بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن".
وتیشی: "ره‌نگه هه‌ندێك لایه‌ن به‌تایبه‌تی حزبی زۆر بچوك ده‌ستیان له بابه‌ته‌كه وه‌ردابێت و كارێكی وایان كردبێت ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانه‌كه به‌ره‌و تووندوتیژی هه‌نگاوی بنێت، چونكه خۆپیشاندانه‌كان ئاڕاسته‌یان له سه‌ره‌تاوه زۆر هێمن و له‌سه‌رخۆ و شارستانی بوو، بۆیه گرنگ ئه‌وه‌یه لایه‌نه‌كان ئه‌و بڕوایه‌یان لا سه‌قامگیربێت كه خۆپیشاندانه‌كان خۆرسك بوون و هیچ لایه‌نێكی سیاسی ده‌ستی له‌پشتیانه‌وه نه‌بووه".
له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵیه‌وه وتی: "كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی له رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه كه نۆیه‌مین و دواین كۆبوونه‌وه‌بوو ئه‌نجامدرا و بێ ئه‌نجام بوو، ئێستا هه‌ڵپه‌سێردراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵپه‌ساردن به‌مانای كۆتایی هاتنی گفتوگۆ نایات، ته‌نها له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا هه‌ڵپه‌سێردراون، هه‌ركات هه‌ڵومه‌رجێكی گونجاوتر هاته‌ئاراوه كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه".
هــ. ر
PM:11:26:11/10/2015
ئه‌م بابه‌ته 3071
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت