تویته‌ر داوا له‌ 330 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری ده‌كات پاسۆرده‌كانیان بگۆڕن


وێستگه‌ نیوزـ

بەهۆی بوونی کێشەیەکی تەکنیکی لە تویتەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تویتەر داوای لە بەکارهێنەرانی ئه‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ کرد کە پاسۆردی هەژمارەکانیان بگۆڕن.

لە تویتێکدا جاک دۆرسی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تویتەر له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ نوسیویەتی، "لەم نزیکانەدا کەموکورتیەک لە تویتەردا دۆزراوەتەوە کە بەهۆیەوە پاسوۆردی هەژمارەکان بە نوسراوی لە شوێنی داخڵکردنی پاسوۆرد دەردەکەوێت بە بێ ئەوەی بشاردرێتەوە و هێماکەی بگۆڕێت".

دۆرسی وتویه‌تی کە ئێستا تویتەر ئەو کێشەیەی چارەسەرکردووە و هیچ ئاماژەیەکیش نییە بۆ ئەوەی پاسوۆردی هەژمارەکان دزەیکردبێت، بەڵام گرنگە ڕاستگۆبن لەبارەی کێشە تەکنیکیەکانەوە.

تویتەر، یەکێکە لە بەربڵاوترین تۆڕی کۆمەڵایەتی لە جیهاندا کە بە گوێرەی ئامارێکی کۆمپانیاکە لە کۆتایی ساڵی 2017دا، 330 ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی لە سەرتاسەری جیهاندا هەبووە.


PM:03:16:04/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 12772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو