خراپترین پاسۆرد ئه‌م دووانه‌یه
وێستگه نیوزـ
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی لیستێكی بۆ 100 لاوازترین پاسۆرد-ی باو له تۆڕی ئینته‌رنێت ئاشكراكردوه كه له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوو به‌كارهاتون و به‌هۆی لاوازییانه‌وه دزراون.
توێژینه‌وه‌كه بۆ زانكۆی فێرجینیای ته‌كنه‌لۆجی و كۆمپانیای سپلاش داتا-ی پسپۆڕ له‌بواری به‌رنامه‌ی سێكویریتی ئه‌نجامدراوه و تیایدا پشت به زانیاریی زیاتر له 61 ملیۆن كه‌س له تۆڕی ئینته‌رنێـ به‌ستراوه.
توێژینه‌وه‌كه بۆی ده‌ركه‌وتووه كه به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی ئینته‌رنێت بۆ هه‌ژماره‌كانیان چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌كی سۆزداری به‌كارده‌هێنن، یان له‌بری ئه‌وه‌ی بیر له پاسۆدرێك به‌هێز و زامنكراو بكه‌نه‌وه، ده‌چن پاسپۆردێك هه‌ڵده‌بژێرن كه ئاسان بێت بۆیان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌كاتی دانانی پاسۆرد چه‌ندین هۆشداری و ئامۆژگاری به به‌كارهێنه‌ران ده‌درێت، كه‌چێ هێشتا زۆرێك پاسۆردی لاواز و ئاسان به‌كارده‌هێنن، بۆیه توێژینه‌وه‌كه له لیستێكدا 100 لاوازترین و خراپترین پاسۆردی ریزبه‌ند كردوه و له بریتین له وشه‌ی (qwerty) و (123456).
ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه كه به‌كارهێنه‌ران زیاتر ناوی ماركه و فیلم و موزیك و ناوی یانه وه‌رزشییه‌كان بۆ پاسۆرد به‌كارده‌هێنن، بۆیه شاره‌زایان ئامۆژگارییان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ئه‌و ناوانه‌دا كه باون و هه‌موو كه‌س ده‌یزانن، هێمایه‌ك یان ژماره‌یه‌ك بۆ زیاد بكه‌ن تا به ئاسانی نه‌دزرێن.
PM:12:28:25/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 10860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت