فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئیسرائیل له جۆلان كه‌وته خواره‌وه
فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان
وێستگه نیوز –
سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه له باكووری به‌رزاییه‌كانی جۆلانی سوریا، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانیان كه‌وته خواره‌وه.
رۆژنامه‌ی "یه‌دیعۆت ئه‌حرۆنۆت"ی ئیسرائیلی رایگه‌یاند كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ی حوزه‌یران فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئیسرائیل له شاری ئه‌لخزر له باكووری به‌رزاییه‌كانی جۆلان كه‌وته‌خواره‌وه.
یواف زیتۆن شیكه‌ره‌وه‌ی سه‌ربازی رۆژنامه‌كه له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه ئیسرائیلیه نوێیه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه زانیاری ته‌كنیكی ده‌گوازێته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یدۆزنه‌وه و هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌وباره‌وه نییه.
پێشتر چه‌ند جارێك سوپای ئیسرائیل كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی راگه‌یاندووه له‌وانه له ته‌مموزی 2017 فڕۆكه‌یه‌ك له كه‌رتی غه‌ززه‌ی فه‌له‌ستین كه‌وته‌خواره‌وه و ئه‌مه‌ش پێنجه‌م حاڵه‌تی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و جۆره فڕۆكانه‌یه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه پێشتر زیاد له پێنج جار ئه‌و جۆره فڕۆكه‌یه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه له ناوچه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه و كه‌ناری خۆرئاوا و لوبنان.
PM:08:49:19/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 2608
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت