ناكۆكیی نێوان واشنتن و په‌ككین نرخی نه‌وتی دابه‌زاند
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی ناكۆكییه بازرگانییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و چین، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زی.
ئه‌مریكا و چین هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی باج و رسوماتی زیاتریان به‌سه‌ر هه‌نارده‌ی یه‌كتردا سه‌پاندوه، له‌وانه‌شه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه نه‌وتیش بگرێته‌وه، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دیكه‌ش ئه‌و پێشبینیانه‌یه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن رێكخراوی ئۆپیك و روسیای هاوپه‌یمانی به‌نیازن ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت هه‌نگاو به هه‌نگاو زیاد بكه‌ن.
له مامه‌ڵه‌كانی سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ی حوزه‌یرانی 2018، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برینت-ی پێوانه‌یی 65 سه‌نت و به‌ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 1% دابه‌زی و گه‌یشته 74 دۆلار و 69 سه‌نت.
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش 61 سه‌نت و به‌ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 1% دابه‌زی و به 65 دۆلار و 24 سه‌نت فرۆشرا.
به‌هۆی كاریگه‌ریی زیادبونی نرخی نه‌وت كه له ساڵی 2016دا بۆ كه‌مترله 30 دۆلار دابه‌زی و دواتر نرخه‌كه بۆ سه‌روو 70 دۆلار به‌رزبووه‌وه، رێكخراوی ئۆپیك و هاوپه‌یمانه‌كانی له به‌نیازن له 22ی حوزه‌یرانی 2018 له ڤییه‌ننا-ی پایته‌ختی نه‌مسا كۆببنه‌وه و تاوتوێی سیاسیه‌تی زیادكردنی به‌رهه‌م له داهاتوودا بكه‌ن.
PM:09:49:19/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 2632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت