هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: هێزی توركیا نه‌چووه‌ته ناو منبجه‌وه
وێستگه نیوز -
وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند كه له شاری منبجی باكووری سوریا هیچ گۆڕانكاریـیه‌ك نه‌بووه و بارودۆخ هه‌روه‌كو جارانه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆلۆنێل شان راین له به‌غداوه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ په‌یامنێران له وه‌زاره‌تی به‌گری ئه‌مریكا ئه‌نجامدا.
له وه‌ڵامی پـرسیارێكی كارلا باب په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به منبج كه چی له منبج گۆڕاوه له‌وه‌ته‌ی توركیا رایگه‌یاندووه هێزی گه‌ڕۆكی له‌و شاره بڵاوكردووه‌ته‌وه، كۆلۆنێل شان راین وتی: "هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ناو منبج رووی نه‌داوه و هیچ هێزێكی توركی نه‌چووه‌ته ناو منبجه‌وه و ته‌نیا له ده‌ره‌وه‌ی منبج هه‌ن".
كۆلۆنێل شان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئامانجی ئه‌وان هێشتنه‌وه‌ی منبجه به پارێزراوی و ئاسایشی تیادا هه‌بێت.
له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو به‌رپرسانی توركیا له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن وه‌ك سه‌ركه‌وتنێك بۆخۆیان باسیان له بوونی هێزه‌كانیان له شاری منبج ده‌كرد.
PM:10:56:19/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 2964
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت