زانایان سووده‌كانی هاوسه‌رگیرییان ئاشكرا كرد
وێستگه نیوزـ
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرایكرد كه ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوسه‌رگیرییان كردوه به‌راورد به‌وانه‌ی هاوسه‌رگیرییان نه‌كردووه، كه‌متر تووشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵده‌ی مێشك ده‌بن.
رۆژنامه‌ی "جۆرنال هارت"ی پزیشكی بڵاویكرده‌وه كه به پشتبه‌ستن به 34 توێژینه‌وه كه به‌درێژایی 52 ساڵی رابردوودا له ژماره‌یه‌ك له زانكۆكانی به‌ریتانیا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر زیاتر له دوو ملیۆن كه‌س ئه‌نجام دراون كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 42 بۆ 77 ساڵدا بووه، ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له هاوسه‌ره‌كانیان جیابوونه‌وه‌ته‌وه یان هه‌ر هاوسه‌رگیرییان نه‌كردووه، سه‌دا 42 مه‌ترسی تووشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان زیاتره.
توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوسه‌رگیرییان نه‌كردووه به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 16 زیاتر تووشی نه‌خۆشییه‌كانی بۆرییه‌كان دڵ و سه‌دا 42 زیاتر مه‌ترسی گیان له‌ده‌ستدانیان زیاتره هه‌روه‌ك به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 55 مه‌ترسی تووشبوونیان به جه‌ڵده‌ی مێشك هه‌یه.
چون وای ونگ ئاماده‌كاری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی كیلی ده‌ڵێت: "پشكنینه‌كانمان ده‌ریخستووه كه پێكنه‌هێنانی ژیانی هاوسه‌ری په‌یوه‌ندی به به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ وه‌ك بۆرییه‌كانی خوێن و گیرانیان و گیانله‌ده‌ستدانه‌كان به‌هۆی جه‌ڵده‌ی مێشكه‌وه هه‌یه".
چون وای ونگ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی هاوسه‌رگیری كاریگه‌ری له‌سه‌ر خۆپاراستن له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و بۆرییه خوێنبه‌ره‌كان هه‌یه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی پاڵپشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سۆزداری به‌هۆی بوونی هاوسه‌ره‌وه.
توێژینه‌وه‌كان كه چه‌ندین ساڵیان خایاندووه، روونیكردووه‌ته‌وه كه ئه‌و خۆپارێزییه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوسه‌رگیرییان كردووه، هه‌یانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زانینی كێشه ته‌ندروستییه‌كانی له كاتێكی زوودا و چاره‌سه‌ركردنی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا بۆ ئه‌وه‌ی ته‌شه‌نه نه‌كات.
شاره‌زایانی ئه‌و زانكۆیانه له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ئه‌وانه‌ی هاوسه‌رگیرییان كردووه له رووی داراییه‌وه بارودۆخیان باشتره و پارێزراوترین و تۆڕێكی به‌رفراوانی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه.
پێشیانوایه كه ئه‌وانه‌ی هاوسه‌رگیرییان كردووه سیستمێكی خۆراكی هاوسه‌نگ پیاده‌ده‌كه‌ن، چونكه هاوسه‌ره‌كانیان به‌رده‌وام هانیان ده‌ده‌ن كه كێشیان دابه‌زێنن و چالاكی جه‌سته‌یی زیاتر ئه‌نجام بده‌ن و له كاتی ده‌ركه‌وتنی سه‌ره‌تاییترین نیشانه‌ی نه‌خۆشی سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن وه‌ك دڵه‌كزێ كه ره‌نگه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵه‌وه بێت.
PM:08:11:20/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 8542
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت