ئێران ئاماده‌یی بۆ رێككه‌وتنی سێ قۆڵی له‌گه‌ڵ سوریا و عیراق ده‌ربڕی
ئیسحاق جه‌هانگیری
وێستگه نیوز -
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه كه ڕێككه‌وتنێكی سێ قۆڵی له نێوان ئێران و سوریا و عیراق بۆ هاوكاری ئابووری ئیمزا بكرێت.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆك كۆماری ئێران بڵاویكرده‌وه كه ئیسحاق جه‌هانگیری جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆمار له میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سامر خه‌لیل، وه‌زیری بازرگانی و ئابووری سوریا وتی: "پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی خه‌ڵكی سوریا به سه‌ر داعشییه‌كان ده‌كه‌م. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه نه‌ك ته‌نیا بۆ سوریا و ناوچه‌كه كه بۆ ئه‌منیه‌تی ئه‌ورووپاش گرنگی یه‌كجار زۆری هه‌یه".
وتیشی: "كه‌رتی تایبه‌تی ئێران ئاماده‌یه كه به‌شداری بكات له پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سوریا و ئه‌مه‌ش پێویستی به‌وه‌یه كه ئاسته‌نگه بانكییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات لابچێت".
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری ئێران ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هیچ هێزێكی بیانی به بێ مۆڵه‌تی ده‌وڵه‌تی یاسایی سوریا مافی ئه‌وه‌ی نییه له سوریا بمێنێته‌وه و ده‌بێت هه‌رچی زووتره خاكی ئه‌م وڵاته چۆڵ بكه‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "تاران ئاماده‌یه كه رێككه‌وتنێكی سێ قۆڵی له نێوان ئێران و سوریا و عیراق بۆ هاوكاری ئابووری واژۆ بكرێت".
ئاشكراشیكرد كه له‌مباره‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش گفتوگۆیان كردووه و به‌غداش ئاماده‌یی ئه‌م كاره‌ی هه‌یه و ئه‌مه‌ش ده‌توانێت هه‌نگاوێكی باش له نێوان هه‌ر سێ وڵات‌دا بێت.
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د سامر خه‌لیل، وه‌زیری بازرگانی و ئابووری سوریا وتی: "دانوستانی باش له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی كراوه و ره‌شنووسی چه‌ندین رێككه‌وتنی ستراتیژی له‌گه‌ڵ تاران ئاماده كراوه و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هاوكاری بازرگانی زیاتر ده‌كرێت".
وتیشی: "كردنه‌وه‌ی لقی بانكه‌كانی ئێران له سوریا و كه‌ڵكوه‌رگرتن له دراوی ناوخۆیی هه‌ر دوو وڵات كاریگه‌ری باشی له سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی هاوكارییه ئابوورییه‌كان ده‌بێت".
ئاشكراشیكرد كه "هێشتا هه‌ندێك كێشه و ئاسته‌نگ ماوه كه ده‌وڵه‌تی سوریا هه‌وڵ ده‌دات چاره‌سه‌ریان بكات. ئێمه‌ش ئاماده‌ین كه هاوكاری سێ قۆڵی ئابووری له‌گه‌ڵ ئێران و عیراق بكه‌ین".
PM:09:36:20/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 2950
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت