سائیرون هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی راگەیاند

‌موقتەدا سەدر

وێستگە نیوز-
هاوپەیمانی سائیرون بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدر رایگەیاند، بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی لەژێر كاریگەری حزبی دراون.

هاوپەیمانی سائیرون لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی لەژێر كاریگەری حزبی دراون و تێبینیشیان لەسەر بڕیاری ژماردنەوەی دەنگەكان بەدەست هەیە.

ئەمڕۆ مەدحەت محمود، سەرۆکی دادگای فیدراڵی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا له‌ به‌غدا رایگەیاند، دانیشتنی پەرلەمانی عیراق کە لە 6ی حوزەیراندا ئەنجامدرا دەستورییە و ژماردنەوە و جیاکردنەوەی‌ دەستیی‌ دەنگەکان کارێکی‌ دروستە، ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی دەرەوە و ئاوارەکان بەهەدەردانی دەنگی دەنگدەرانە، ئەوەشی راگەیاند، بریارەکانی دادگای فیدراڵی ئیلزامیە، پێویستە هەموو دەسەڵاتەکان پێوەی پاپەندبن.

هاوپەیمانی سائیرون لە هەڵبژاردنی 12ی ئایار براوەی یەكەم بووە و 59 كورسی بەدەستهێنا، هەفتەی رابردووش هاوپەیمانی لەگەڵ هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆكایەتی هادی عامری پێكهێنا بۆ دروستكردنی حكومەتی نوێی عیراق.

پ.ج




PM:04:40:21/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 4284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو