ئه‌یاد عه‌لاوی: بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی گورزێكی كوشنده بوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ھه‌وڵی ساخته‌كاری ده‌ده‌ن
ئه‌یاد عه‌لاوی
وێستگه نیوز -
ئه‌یاد عه‌لاوی جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق، داوای كرد رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ساخته‌كاریان له ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا كردووه بگیرێته‌به‌ر و رایگه‌یاند كه بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه تایبه‌ت به سێیه‌م ھه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ھه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ریكردووه، گورزێكی كوشنده بوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ھه‌وڵی گه‌نده‌ڵی ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌یاد عه‌لاوی جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "رێز له بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی ده‌گرین كه تایبه‌ت به سێیه‌م ھه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ھه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ریكردووه و پێوه‌ی پابه‌ندین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵ گورزێكی كوشنده بوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ھه‌وڵی ساخته‌كاری و گه‌نده‌ڵی ده‌ده‌ن".
ئه‌یاد عه‌لاوی وتی: "متمانه‌ی ته‌واومان به سه‌ربه‌خۆیی دادگا و بڕیاركه‌ی ھه‌یه كه بۆ دووباره ژماردنه‌وه و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ده‌ریكردووه".
ئه‌یاد عه‌لاوی داواشی كردووه كه رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ساخته‌كاریان له ھه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌نجامداوه و ئه‌وانه‌شی پارێزگاریان لێ ده‌كه‌ن، بگیرێته‌به‌ر.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له دانیشتنێكدا رایگه‌یاند كه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ دووباره ژماردنه‌وه و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ده‌ستوورییه، ھه‌روه‌ھا ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ده‌نگده‌رانی تاراوگه، ئاواره‌كان، ھێزه ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ی ره‌تكرده‌وه.
شه‌شی ئه‌م مانگه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ سێیه‌مجار یاسای ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ھه‌موار كرده‌وه كه به پێی ھه‌مواركردنه‌وه‌كه، ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه له 12ی مانگی رابردوو، به‌ڕێوه‌چوو، به ئامێری ئه‌لیكترۆنی ھه‌ڵوه‌شانده‌وه، ھه‌روه‌ھات بڕیاردرا كه دووباره ده‌نگه‌كانی ھه‌ڵبژاردنه‌كان به ده‌ست بژمێردرێنه‌وه و جیا بكرێنه‌وه.
به‌پێی ئه‌نجامی كۆتایی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاندووه، ھاوپه‌یمانی سائیرون به سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در له كۆی 329 كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، 54 كورسی به‌ده‌ستھێناوه و دوای ئه‌و ھاوپه‌یمانی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی ھادی عامری 47 كورسی مسۆگه‌ركردووه و ھاوپه‌یمانی نه‌سر به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران 42 كورسی به‌ده‌ستھێناوه و ھاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی جێگری سه‌ركۆماری عیراق 26 كورسی به‌ده‌ستھێناوه و ھاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه كه له لایه‌ن ئه‌یاد عه‌لاوی جێگری سه‌ركۆماری عیراق سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت 21 كورسی و ره‌وتی حیكمه به سه‌رۆكایه‌تی عه‌ممار حه‌كیم بووه‌ته خاوه‌نی 19 كورسی.
PM:05:20:21/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 4344
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت