شه‌ش لایه‌نه‌كه‌ی هه‌رێم بۆ تاووتوێكردنی بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی كۆبوونه‌وه
وێستگه نیوز – پشتیوان جەمال
شه‌ش لایه‌نه ناڕازییه‌كه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌مڕۆی دادگای فیدڕاڵی كۆبوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق له دانیشتنێكدا پشتگیری خۆی بۆ هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەکان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند كه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ دووباره ژماردنه‌وه و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ست، ده‌ستوورییه، ھه‌روه‌ھا ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ده‌نگده‌رانی تاراوگه، ئاواره‌كان، ھێزه ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ی ره‌تكرده‌وه.
له ئێستادا نوێنه‌رانی شه‌ش لایه‌نه ناڕازییه‌كه "بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، یه‌كگرتووی ئیسلامی، هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، بزووتنه‌وی ئیسلامی و حزبی شیوعی" له باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی یه‌كگرتووی ئیسلامی بۆ تاووتوێكردنی بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی عیراق له كۆبوونه‌وه‌دان.
رۆژی 12ی ئایاری رابردوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به سیستمی ئه‌لیكترۆنی به‌ڕێوه‌چوو و له‌گه‌ڵ ئاشكرابوونی ئه‌نجامه‌كان، ئه‌و شه‌ش لایه‌نه كوردییه ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و رایانگه‌یاند كه له پرۆسه‌كه‌دا ساخته‌كاری كراوه و هه‌وڵه‌كانیان بۆ دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن خسته‌گه‌ڕ.
رۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌ش ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ل كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بۆ سێیه‌مجار یاسای ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ھه‌موار كرده‌وه كه به پێی ھه‌مواركردنه‌وه‌كه، ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه له 12ی مانگی رابردوو، به‌ڕێوه‌چوو، به ئامێری ئه‌لیكترۆنی ھه‌ڵوه‌شانده‌وه، ھه‌روه‌ھات بڕیاردرا كه دووباره ده‌نگه‌كانی ھه‌ڵبژاردنه‌كان به ده‌ست بژمێردرێنه‌وه و جیا بكرێنه‌وه.
PM:06:33:21/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 2100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت