موقته‌دا سه‌در: داوا له هه‌مووان ده‌كه‌م دان به‌خۆیاندا بگرن و پابه‌ندی یاسا بن
موقته‌دا سه‌در
وێستگه نیوز –
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوای له هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد دان به‌خۆیاندا بگرن و له مه‌سه‌له‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ست پابه‌ندی یاسا بن.
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كرد له ژماردنی ده‌ستیی ده‌نگه‌كاندا بێلایه‌ن بێت و كاتێكی دیاریكراو بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه دابنێت، بۆئه‌وه‌ی درێژه‌نه‌كێشێت.
موقته‌دا سه‌در وتی: "داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م دان به خۆیاندا بگرن و له مه‌سه‌له‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست پابه‌ندی یاسا بن".
هۆشداریشی دا له‌وه‌ی "ئه‌گه‌ر ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان درێژه‌بكێشێت بۆ مانگی حه‌وت، پێویسته حكومه‌ت پێویسته پابه‌ندی یاسا بێت و بۆشایی ده‌ستووری نه‌قۆزێته‌وه".
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در مه‌ترسی خسته‌ڕوو له‌وه‌ی پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست ببێته هۆی دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و رایگه‌یاند كه به‌وكاره "پرۆسه‌ی دیموكراسی زینده‌به‌چاڵ ده‌كرێت".
داواشی له لایه‌نه‌كان كرد هه‌نگاوبنێن بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆی جددی له‌پێناو دروستكردنی هاوپه‌یمانێتی گونجاو كه چاكسازی راسته‌قینه بێنێته دی.
هه‌روه‌ك داواشی له هێزه ئه‌منییه‌كان كرد ئه‌م جۆره بڕیارانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دروست نه‌كات و به وریایی بمێننه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی "هێشتا عیراق له مه‌ترسیدایه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق له دانیشتنێكدا پشتگیری خۆی بۆ هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەکان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند كه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ دووباره ژماردنه‌وه و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ست، ده‌ستوورییه، ھه‌روه‌ھا ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ده‌نگده‌رانی تاراوگه، ئاواره‌كان، ھێزه ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ی ره‌تكرده‌وه.
PM:07:08:21/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 4456
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت