سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی راپه‌ڕین بڕیاری دا ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران ئاسایی بكرێته‌وه
وێستگه نیوز –
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی راپه‌ڕین به‌وه‌كاله‌ت بڕیاری دا له‌و سنووره‌دا ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان ئاسایی بكرێته‌وه و هیچ فه‌رمانبه‌رێك بۆی نه‌بێت چه‌ند رۆژێك ده‌وام بكات.
رۆژی 20ی ئه‌م مانگه هیوا قه‌ره‌نی عه‌بدوڵا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی راپه‌ڕین به‌وه‌كاله‌ت سه‌باره‌ت به ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران نووسراوی ژماره 740ی ئاڕاسته‌ی قائیمقامیه‌ته‌كانی رانیه و پشده‌ر و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سنووره‌كه كرد.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه "له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گستی و باشتر راپه‌ڕاندنی ئیش و كاره‌كانی هاوڵاتیان، دوای باشتربوونی بارودۆخی دارایی و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڕیاردرا به ئاساییكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌ڕمی فه‌رمانبه‌ران له سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌كانی سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین له به‌رواری ده‌رچوونی ئه‌م گشتاندنه‌وه".
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی راپه‌ڕین به‌وه‌كاله‌ت ده‌ڵێت: "ناكرێت به هیچ شێوه‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر چه‌ند رۆژێك ده‌وام بكات له هه‌فته‌یه‌كدا".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ فه‌رمانگه‌یه‌ك هیچ رۆژێكی هه‌فته ده‌وای فه‌رمی تێدا رابگیرێت".
ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی راپه‌ڕین له كاتێكدایه سیستمی پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وامه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له مانگی حوزه‌یرانداین، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی ئازاری دابه‌شكردووه، واته ته‌نها له‌م ساڵدا له دابه‌شكردنی مووچه‌دا سێ مانگ دواكه‌وتووه.
PM:08:54:21/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 23848
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت