نه‌وه‌ی نوێ: میكانیزمی توند بۆ رێگریكردن له پێشێلكاری له‌كاتی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بگیرێته‌به‌ر
وێستگه نیوز -
وته‌بێژی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند كه پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان میكانیزمی توندوتۆڵ بگرنه‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له هه‌ر پێشێلكارییه‌ك له‌كاتی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست.
كازم فاروق وته‌بێژی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به ئێن ئاڕ تی وت: "بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی بڕیارێكی ئازایانه‌یه و واده‌كات ده‌نگه راسته‌قینه‌كانی ناو سندوقه‌كان بگه‌ڕێته‌وه بۆ لیسته‌كان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی توندوتۆڵ ده‌نگه راسته‌قینه‌كانی ناو سندوقه‌كان بژمێردرێت و ته‌واوی باركۆده‌كان به‌راوردبكرێت، واده‌كات ده‌نگه‌كان بۆ لیسته‌كان بگه‌ڕێته‌وه".
وته‌بێژی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان میكانیزمی توندوتۆڵ بگرنه‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له هه‌ر پێشێلكارییه‌ك له‌كاتی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست".
PM:11:25:21/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 2728
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت