مرۆڤ بۆ ژیان هاتووه ، نه‌ك مردن .. ئه‌ی كورد ؟
کەنعان بەهادين
له سه‌ره‌تای مرۆڤایه‌تی ، مرۆڤ وا راهێنراوه كه دۆزه‌ره‌وه‌ی هه‌موو هۆكارێكی یاریده‌ده‌ر بێت بۆ ژیان ، مرۆڤ به‌دوای خواردن گه‌ڕاوه ، مرۆڤ به‌دوای خۆپارێزی و مانه‌وه‌دا له‌هه‌وڵدابووه ، شوێنی خه‌وتن و ئیسراحه‌تی بۆخۆی دۆزیوه‌ته‌وه ، له‌نزیك رووبار‌و ده‌ریاچه‌و ده‌ریا و ئۆقیانووسه‌كانه‌وه ڕه‌شماڵی ژیان هه‌ڵدراوه ، سه‌وزایی و كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و كاركردن و گه‌ڕان به‌دوای رووناكی بۆته ئه‌وله‌وییه‌تی مرۆڤایه‌تی له‌چاخه‌كانی به‌ردین و كۆن و نوێ .
مه‌به‌ستم ، مرۆڤ نه‌هاتۆته نێو كایه‌ی ژیان تا بمرێ ، مرۆڤ زیندووه مردوو نیه ، مرۆڤ گیانله‌به‌ره ، جگه له ئیحساس و گشت هه‌سته‌وه‌ره‌كانی كه له‌گه‌ڵ بوونه‌وه‌رو گیانله‌به‌ری دیكه جیاوازه .
مرۆڤ بوونه‌وه‌ری سه‌ره‌كی هه‌ساره‌ی زه‌وییه ، ئه‌ركی ئاوه‌دانی و خۆگوزه‌رانی و گه‌ڕانه به‌دوای ڕه‌فاهیه‌ت ، ستراتیژییه‌تی مرۆڤایه‌تی به‌نده به‌مرۆڤ بوون ، به‌و ئاڕاسته‌ی كه رۆح و جه‌سته‌ی یه‌كتر زامدار نه‌كرێت .
بۆ ئه‌مه مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی جیهان رێك كه‌وتوون له‌سه‌ر 30به‌ند ، ناویان نا به‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ، ئه‌مه‌ش دوای هه‌ڵگیرساندنی كۆمه‌ڵێك جه‌نگی گه‌وره و شه‌ڕو ئاشووب و جه‌نگه‌كانی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م ، كه هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه له‌سه‌ر ئاین و تایه‌گه‌ری و ئایدیا‌و روانگه‌و خاك و ته‌ماعگیری مرۆڤ ، له‌پێناو ئه‌مانه‌دا ملیاره‌ها مرۆڤ له‌نێو چوون و سه‌یریش له‌وه‌دایه تا ئێستا ئه‌م جه‌نگه‌و ناكۆكی مرۆڤایه‌تی به‌رده‌وامه .
بۆیه( به‌نی به‌شه‌ر) وورده وورده رێك كه‌وت له‌سه‌ر ئازادی و نه‌مانی سنوور له‌نێوان ووڵاتان ، بۆ ئه‌مه ئه‌وروپا پێشه‌نگی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه بوون ، دیوار‌و سنووره‌كانیان له‌به‌رده‌م مرۆڤ شكاند .
ئێمه‌ی كورد له‌م هاوكێشه‌یه‌ی ژیاندا به درێژایی ته‌مه‌نی مرۆڤایه‌تی ، كورد له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی بووندا بووه ، به‌وه‌ی كه خاوه‌نی كیانێكی دیاریكراو نه‌بووه تا ئێستا ، سه‌رباری ئه‌مه ، كورد له دێر زه‌مانه‌وه كێشه‌ی پیت و به‌ره‌كه‌تی خاكی هه‌بووه ، بۆیه‌شه داگیركراو بووه و نه‌یانهێشتووه ئازاد بێت ، ئه‌وه‌تا ئێمه‌ی كورد به‌م ئاخیره زانیمان كه كوردستانێك هه‌یه ناوی كوردستانی رۆژئاوایه‌و ته‌نانه‌ت ته‌زكه‌ره‌و ناسنامه‌شیان بۆ نه‌كراوه !!
ئه‌وه‌تا كورد له باكور پێیان ده‌گوترێ توركی چییایی و له باشور 100 ساڵه پێی گوتراوه موخه‌ریب و له رۆژهه‌ڵاتیش تا ئێسته‌ش كورد له سێداره ده‌درێت !!!
سه‌یره ئه‌م سامانه سروشتییه‌ی كوردستان چاوی ته‌ماعگیر و دووژمنانی كوردی كوێر كردووه ، وا دیاره تا هه‌تایی دوژمنداری ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه ده‌كه‌ن .
كورد ده‌بێت بڕیار بدات كه چیتر ده‌چێته نێو قافڵه‌ی مرۆڤایه‌تی تا بژیت ، یان تا هه‌تایی له‌نێو ئه‌و كۆت و زنجیره‌ی ناكۆكی نێوخۆیی و ته‌سلیم بوون به دوژمنان‌دا ده‌مێنێته‌وه .
AM:11:04:17/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 687
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی