دواى ره‌شپێسته‌كه ملیاردێرێك ده‌بێته سه‌رۆك
کەنعان بەهادين
ئه‌مڕۆ به فه‌رمى چل و پێنه‌جه‌مین سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ده‌ستبه‌كار بوو ، دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى دوو خول (8)ساڵ باراك ئۆباماى ڕه‌شپێست سه‌رۆكى ئه‌و ووڵاته بوو .
كاتێك له‌و سه‌رده‌مه‌دا گه‌لێك گۆڕانكاری گه‌وره ڕوویدا ، به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتى ناوین هاتووته پێش .
دواى ئۆباما ، پیاوێكى ئه‌ڵمانى ڕه‌سه‌نى كۆچكردووه به‌ره‌و ئه‌مریكاوه هات ، كه هاوكات گه‌وره ملیاردێرێكى گه‌وره‌ى جیهانه ، له‌مڕۆوه سه‌ركردایه‌تى جیهان ده‌كات .
ئه‌مڕۆ به ئاماده بوونى 900هه‌زار كه‌س له واشنتۆن ، تره‌مپ سه‌ردانى كه‌نیسه‌ى كردوو و دووعاى بۆ خۆی كردووه ، پاشان پێكه‌وه له‌گه‌ڵ ئۆباما گه‌یشتنه كۆنگرێس ، له‌وێ به حزووری دادوه‌ره كلارستۆم به به‌رز كردنه‌وه‌ى ده‌ستى راستى ، سوێندى فه‌رمى خوارد و بووه 45مین سه‌ركرده‌ى ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ، میكڵ پێنسیش وه‌كو جێگری سه‌رۆكى ئه‌م ووڵاته ده‌ستبه‌كار بوو .
تڕه‌مپ به‌ڵێنى داوه خه‌ڵكى ئه‌مریكا بكات به‌یه‌ك ده‌نگ ، ده‌ڵێت له‌ئاست ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه ده‌بم كه ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م كۆشكه ده‌نگیان ده‌گاته ئێره .
تڕه‌مپ ده‌ڵێت : ئیداره‌ى ئه‌مریكا ده‌گۆڕین و ده‌یگه‌ینینه ئێوه‌ى ئه‌مریكى .
سه‌رده‌مى داهاتووى واشنتۆن ده‌بێته سه‌رده‌مى ئابوورییه‌كى پته‌و پڕ به بازرگانى و پیشه‌سازى زه‌به‌لاح ، به هاتنى سه‌رۆكێكى ملیادێری غه‌یره سیاسی ، هه‌روه‌ك مه‌علومه تڕه‌مپ له پێشودا هیچ پۆستێكى سیاسى و ئیدارى له حكومه‌ت نه‌بووه .
هه‌روه‌ك تڕه‌مپ گووتى ملیاره‌ها دۆلارمان بۆ ده‌ره‌وه‌ى ووڵات چووه و ده‌یهێنینه‌وه ، گووتیشى سننوروداهات و ده‌رفه‌تى كار‌و تونێل و فرۆكه‌خانه‌كان بره‌و پێده‌ده‌ین .
سه‌رده‌مى دۆناڵد جێی تڕه‌مپ ، سه‌رده‌مى پاره‌و ده‌وڵه‌مه‌ندى و به‌هێزكردنى بانكه‌كانى ئه‌و ووڵاته ده‌بێت ، سه‌رده‌مى ده‌ركه‌وتنى سه‌رمایه‌داری ده‌بێت ، كه به‌م پێشكه‌وتنه‌ى كه هه‌یه‌تى ، خێراتر له‌ئاستى جیهان پێش بكه‌وێت و قۆناغێكى دیكه‌ى تازه‌ى ئه‌مریكا نمایشى دوونیا بكات .
PM:08:35:20/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 821
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی