سه‌گكوژ
کەنعان بەهادين
سه‌گ ، گیاندارێكی چینی شیرده‌ره ، ڤێرژنی سه‌گ وه‌فایه‌و نزیكترین گیانداری هاوڕێی مرۆڤه ، جۆره‌كانیشی پێك دێن له (سه‌گی پاسه‌وان و سه‌گی كێڵگه‌و سه‌گی چاودێری و سه‌گی ڕاو ، جگه له‌هه‌بوونی سه‌گیش بۆ رێنیشانده‌ری مرۆڤه كوێره‌كان .
سه‌گ یان سیفات و شێوه‌ی گورگ هه‌ڵده‌گرێت ، یان شێوه‌ی رێوی ، به‌گشتی سه‌گ جیهانێكی ئێجگار نزیكه له مرۆڤ ، به‌ڵام بۆ كورد سه‌گ هێشتا نامۆیه .
بۆ نموونه ، به ئاوه‌گڵ و پیس بۆ سه‌رده‌می منداڵیمان وه‌سف كراوه ، هه‌روه‌ها به‌خێوكردنیشی به‌حه‌رام زانراوه ، بۆیه كورد به گشتی ڕقێكی بۆ په‌روه‌رده كراوه ده‌رهه‌ق به‌سه‌گ ، زۆرینه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد دژن بۆ به‌خێوكردنی سه‌گ ، ئه‌مه واقیعه .
رووداوی كووشتنی سه‌گێك له نێو كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی سه‌لاحه‌دین ، په‌یوه‌سته به‌و عورف و رۆشنبیرییه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه باسم كرد ، تا گه‌یشته ئه‌و كاته‌ی كه پێویسته سه‌گ وه‌كو سیسرك و قاڵۆچ سه‌ری پان بكرێته‌وه .
له دوونیادا سه‌گ نزیكترین هاوڕێی مرۆڤه ، نرخی گرانبه‌هایه ، وه‌كو دیاری ناوازه پێشكه‌شی یه‌كتری ده‌كرێت ، خواردن و شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی تایبه‌تی بۆ رێكخراوه ، جیا له چاره‌سه‌ری پزیشكی پێویست ، تا ئاستی نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌و قورسیشی بۆ ده‌كرێت .
به‌رپرسێكی شاره‌وانی هه‌ولێر ده‌ڵێت : ئه‌م سه‌گه‌ی نێو كۆلێژی ئه‌ندازیاری هار بوو و ببووه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر قوتابییه‌كانی ناو كۆلێژ ، من ده‌پرسم ، ئه‌م هه‌موو ده‌رچووی كۆلیژی كشتوكاڵی به‌شی به‌یته‌ره له‌و ووڵاته كوا شوێن و كاریان !!
كوا ئه‌م هه‌موو پزیشكانه‌ی بواری ئاژه‌ڵان كه ده‌كرا عه‌میدی كۆلێژی ئه‌دازیاری سه‌لیقه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌بوایه په‌یوه‌ندی به پێگه‌یه‌كی به‌یته‌ری بكردبا ، تا بێن هاری ئه‌م سه‌گه به‌سته‌زمانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن !!
له‌هه‌موویان بێ سه‌لقه‌تر و نامرۆڤانه‌تر ئه‌وه‌یه كه به كلاشینكۆف ئه‌م ئاژه‌ڵه كوژراوه ، كاتێك له ووڵاتان تیمساح و شێر‌و پڵنگی هار به شێوه‌ی سڕكردن و خه‌واندن ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن ، تا بتوانن چاره‌سه‌رییه پێویسته‌كانی بۆ بكرێت .
ئه‌مه‌ی كرا ، دوور بوو له كاری مرۆڤایه‌تی ، دوور بوو له سه‌لیقه‌ی ژیان و په‌یوه‌ندی پڕ له به‌زه‌یی نێوانی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ كه پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین .
به‌داخه‌وه ، چه‌ند دیمه‌نێكی ناشرین بوو كووشتنی ئه‌و سه‌گه ، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م كاره‌ساته ته‌بریری بۆ ناهێنرێته‌وه .
AM:11:28:20/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 796
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی