كورد چى ده‌كات له میونیخ ؟
کەنعان بەهادين
میونیخ ، سێیه‌م گه‌وره شاری ئه‌ڵمانیاى فیدڕاڵ ، پایته‌ختى ویلایه‌تى باڤاریایه ، به شارێكى گرنگ و ده‌وڵمه‌ند داده‌نرێت بۆ ئه‌ڵمانیا و ته‌واوى ئه‌وروپا ، میونیخ شارێكى گرنگى رۆشنبیرییه، كه‌سێك به‌نێوى ویڵف هنری ناسراو به (شێر) میونیخى دروست كردووه.
پتر له 300 بنكه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌و په‌خش و وه‌شانى جیهانى تێدایه ، یه‌كه‌مین شار بوو له‌سه‌ر ئاستى ئه‌وروپا چاكسازى ئاینى تێدا كرا.
له17ى ئه‌م مانگه‌دا تا ئێواره‌ى 19-2 به ئاماده‌بوونى 500 كه‌سایه‌تى كاریگه‌رى سیاسی له جیهان، پێكهاتوون پتر له 20سه‌رۆكانى جیهان و 47 وه‌زیری ده‌ره‌وه و 30 وه‌زیری به‌رگرى و 90 كه‌سایه‌تى په‌رله‌مانى جیهانى، په‌نجاو سێهه‌مین كۆنگره‌ى میونیخ به‌ڕێوه چوو، هه‌روه‌ك فۆڵفگانگ ئیشینگر رێكخه‌ری كۆنگره‌ى میوشین وتى: ته‌نها داوه‌تنامه‌مان بۆ هه‌ردوو كۆریاكه نه‌نارد، چونكه ئه‌و ئازایه‌تیه‌مان تێدا به‌رجه‌سته نه‌بوو.
له‌نێو ئه‌و كه‌سایه‌تییه گرنگانه‌شدا مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانیش به‌كاریگه‌رییه‌وه له كۆنگره‌ى میونیخ به‌شداری كرد.
هه‌روه‌ك شڕۆڤه‌كاران ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له‌میونیخ رووناكى خرایه سه‌ر كۆمه‌ڵیك پرسی گرنگ ، له‌وانه هاتنى تره‌مپ و ڕوون نه‌بوونى سیاسه‌ته‌كانى ده‌رهه‌ق به ئه‌وروپا و ناتۆ ، هه‌روه‌ها ده‌رچوونى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا و جه‌نگى تیرۆر له‌سه‌ر ئاستى جیهان.
كورد به شێوه‌یه‌كى گشتى له ئێستادا خه‌ریكى جه‌نگى تیرۆره و به تووندییه‌وه له رێگه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان داعشیان تێك شكاند، كاتێك به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگى هاوپه‌یمانانى دژى داعش و رۆڵى گرنگى ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و ووڵاتانى دۆست، كورد به سه‌ركردایه‌تى بارزانى ئه‌فسانه‌ى داعشیان تێك‌شكاند.
من پێم وایه به‌شداری كردنى هه‌رێمى كوردستان له رێگه‌ى بارزانییه‌وه له‌و سۆنگه‌وه ده‌بێت كه له‌مه‌ودوا پێویسته كورد جوگرافیایه‌كى پڕ له ئه‌من و ئاسایشى هه‌بێت، دووباره ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه قه‌تڵ و عام نه‌كرێته‌وه و خاكى داگیر نه‌كرێت، كاتێك سه‌ركردایه‌تى سیاسی كوردستان دواى 2003 و كه‌وتنى سه‌دام حسێن، به كاریگه‌رییه‌وه به‌شدار بوون له بیناكردنه‌وه‌ى عێراقێك كه هیواى ئه‌وه‌ى بۆ ده‌خوازرا پڕ بێت له شه‌راكه‌ت و پێكه‌وه ژیان ، هه‌روه‌ها به فیعلى فیدڕاڵ بێت ، به‌ڵام وا نه‌بوو.
كورد له میونیخ ده‌یه‌وێت ئاسایشێك وه‌ده‌ست بێنێ كه دیسان سیناریۆكانى قڕ كردن و له‌به‌ین بردن كۆتایی پێ بێت و دووباره به‌ناونیشانى جیاوازه‌وه ئه‌م نه‌ته‌وه داگیر و نه‌كوژرێت.
بۆ ئه‌مه مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى كوردستان جگه له به‌شدارییه كاریگه‌ره‌كه‌ى، ده‌یان دیداری گرنگى سیاسی ئه‌نجامدا، كه لووتكه‌یان بینینى مایك بینس جێگری سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بوو، كه له‌وه‌ته‌ى هاتنى تره‌مپ ئه‌مه به‌یه‌كه‌مین دیداری دیپلۆماسی نێوان هه‌ولێر و واشنتۆن ده‌بێت، وێڕاى بینینى برێت ماكگۆڕك نوێنه‌ری سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانى دژى داعش و چه‌ندین سه‌رۆك و به‌رپرسانى جیهانى دیكه كه كاریگه‌رو گرنگن بۆ كورد.
په‌یامه‌كانى مه‌سعود بارزانى بۆ كۆنگره‌ى میونیخ زیاتر كۆكردنه‌وه‌ى پاڵپشتى و هاوكاری بوو له رووى سه‌ربازى و سیاسییه‌وه، كه له‌م دۆخه‌دا ئێجگار پێویسته ئه‌م چه‌قه به‌هێزه دروست بكرێت كه نه‌ته‌وه‌ى كورد دووباره پشتیوانى جیهانى هه‌بێت و هێرشى دیكه‌ى نه‌كرێته سه‌ری، هه‌روه‌ها پرسی ئاواره‌كانیش ته‌وه‌ری دیكه‌ى دیداره‌كانى بارزانى بوو له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى دوونیا، كه كورد جگه له‌م دۆخه قوورسه‌ى ئێستا پێوه‌ى تێده‌په‌ڕێت، پتر له ملیۆنێك و 800 هه‌زار ئاواره‌و په‌نابه‌رو كۆچبه‌ر له‌خۆ ده‌رگرێت، كه هه‌موو هۆكارێكى ژیانیان بۆ دابین كراوه، وێڕاى ئه‌و جه‌نگه‌ش كه له دژى داعش ئه‌نجامى ده‌دات، كورد بۆ جیهان بووه میحوه‌ری ئه‌مان، نه‌یهێشت داعش ته‌شه‌نه بكات و بپه‌ڕێته‌وه بۆ شوێنى دیكه‌ى جیهان، جیا له‌وه‌ش هه‌رێمى كوردستان بووه پێگه‌یه‌كى پڕ له ئه‌مان بۆ ئه‌و ناوچه جیاوازانه‌ش كه داعش هێرشی كرده سه‌ری و خه‌ڵكه‌كه‌ى بۆ شاره‌كانى كوردستان په‌نایان هێنا.
به‌شداری كورد له میونیخ بۆ قۆناغى دواى موسڵیش بوو، كاتێك پێشمه‌رگه‌ى كوردستان هه‌موو خاڵه كوردییه‌كانى ئازاد كردووه و ته‌واوى ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ئێستا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى كوردستانه، له‌م سۆنه‌گه‌یه‌وه كورد به‌دواى ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت كه ئه‌و لێدوانانه‌ى كه ده‌گووترێت كورد له‌و ناوچانه بكشێته‌وه ، لاواز و بێ به‌ها بكرێت، چونكه ئه‌و ناوچانه به‌خوێنى پێشمه‌رگه به‌ده‌ستهاتووه و ته‌نها كوردیش ده‌توانێ دووباره له‌هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بیپارێزێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچه‌كانى مه‌سیحییه‌كان و یه‌زیدیی و توركمان و شه‌به‌كه‌كان، ده‌بێت چیتر له بازنه‌یه‌كى پڕ له ئاسایش‌دا بژین، بۆ ئه‌مه راى ئه‌م نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌و ئاینانه‌ش هه‌ر ئاوا بووه كه له‌گه‌ڵ كورد بژین.
له‌دیداری سه‌رۆك بارزانیدا له‌گه‌ڵ شاندى ئۆپۆزسیۆنى سووریا، ئه‌مه‌ش تێبینى كرا كه دواى به‌شار ئه‌سه‌د كورد پێگه‌ى له‌ناوچه‌كه قایم ده‌بێت و ئه‌و سنووره‌ى ئێستا كێشراوه‌و پێشمه‌رگه پاراستوویه‌تى، ده‌بێته ناوچه‌یه‌كى هێمن بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ، بۆ ئه‌مه‌ش شاندى ئۆپۆزسیۆنى سووریا بۆچوون و ره‌ئى بارزانیان وه‌رگرت.
AM:10:02:22/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 568
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی