‌له‌باره‌ى زمانى كوردیه‌وه‌ ، كورد بۆچى قه‌ده‌غه‌ى ده‌كات
PM:01:37:20/03/2017
کەنعان بەهادين

له‌ زانستى زماندا وا هاتووه‌ و بریتییه‌ له‌ هاوته‌ریب كردنى كۆمه‌ڵێك ئاماژه‌و هێما (كه‌ كه‌ره‌سته‌ى زانینه‌) و ئاڵ و گۆڕكردنه‌ له‌نێوان مرۆڤه‌كان ،  پێى ده‌گوترێ زمان  ،.
هه‌روه‌ها لێك تێ گه‌یشتن و گفتوگۆی نێوان دوو تاكه‌ له‌ گۆڕه‌پانى ژیان .
زمان په‌یوه‌سته‌ به‌ بیركردنه‌وه‌و په‌یوه‌ندى به‌ستن له‌گه‌ڵ فیكری مرۆڤایه‌تى ، بۆیه‌  ڕامانى مرۆڤه‌كان له‌رێگه‌ى زمانه‌وه‌ داده‌ڕێژرێت ، تا ئاستى ئه‌و شتانه‌ى كه‌ له‌ناو ناخى مرۆڤدا بوونى هه‌یه‌ . له‌رێگه‌ى زمانه‌وه‌ مرۆڤ ده‌گه‌ینێته‌ داڕشتنێكى تایبه‌ت له‌ بیروبۆچوون.

 له‌ رێگه‌ى زمانیشه‌وه‌ ده‌توانرێت بگه‌یته‌ هه‌موو ئاسته‌كانى تێگه‌یشتن ، جیا له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ زمان به‌شێكه‌ له‌ كلتوورى مرۆڤایه‌تى.
بۆ یه‌كه‌مین جار زمان له‌لایه‌ن جۆرجیسیاس و پلاتۆ له‌ یۆنان داهێنراوه‌ ، كۆمه‌ڵێك بیرمه‌ندى وه‌كو رۆسۆ ده‌ڵێ : زمان بریتیه‌ له‌ هه‌ستى مرۆڤ .

ژماره‌ى زمان له‌سه‌ر گۆی زه‌وى له‌5هه‌زاره‌وه‌ تا 7هه‌زار جۆری زمان بوونیان هه‌یه‌ كه‌ مرۆڤه‌كان په‌یوه‌ستن به‌ كلتوور و زمانى تایبه‌تى خۆیان و به‌پێى  قۆناغ و زه‌مه‌ن رێساكانى زمانى خۆیان پاراستووه‌ .
له‌ ووڵاتانى ئه‌وروپایی خوێندن به‌بێ به‌رامبه‌ره‌ ، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك رازی بێت به‌ زمانى ئه‌وانه‌وه‌ بخوێنێ ، چونكه‌ ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن  زمانى خۆیان له‌ دوونیا بڵاوه‌ پێبكه‌ن .

به‌داخه‌وه‌ له‌ ووڵاتى كوردان ، كه‌ له‌وه‌ته‌ى مرۆڤایه‌تى بوونى هه‌یه‌ ، ئه‌م كورده‌ هه‌ر ژێر ده‌سته‌یه‌و داگیركه‌ره‌كان ته‌نها وه‌كو سه‌ركار و خزمه‌تكار ته‌ماشای ئه‌م نه‌ته‌وه‌یان كردووه‌ ، نه‌یانهێشتووه‌ بزانى زمانى چیه‌ و ته‌نانه‌ت رێگه‌یان نه‌داوه‌ به‌زمانى كودریش بخوێنن و قسه‌ى پێ بكه‌ن .

چ جاى له‌ ئاستى هه‌بوونى دراو  كه‌ ته‌نها به‌ زمانى بێگانه‌ له‌سه‌ری ده‌نووسرا و حكومه‌تیش به‌ زمانى غه‌یره‌ كوردی نووسراوه‌كانى به‌رز ده‌كرده‌وه‌ ، ته‌نها كار به‌ زمانى كوردی نه‌ده‌كرا .
چاپكردنى كتێیب و رۆژنامه‌ به‌كوردى ده‌بوو ، ئه‌گه‌ر هاتبا به‌ كوردی باس له‌ پاڵه‌وانێتى ئه‌وان بكرێت و نموونه‌ش زۆره‌ له‌ مێژووى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان .

دواى هه‌موو ئه‌و خه‌بات و به‌رخودانه‌ى كه‌ كورد بۆ به‌ده‌ستهێنانى سه‌ربه‌خۆیی كلتووری و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسی كردى له‌ماوه‌ى رابوردوودا ، تازه‌ به‌تازه‌ كورد به‌بیانووى سه‌یر سه‌یر به‌ربه‌ست ده‌خاته‌ به‌رده‌م زمانى كوردی و به‌ گرنگییه‌وه‌ ته‌ماشاى ناكات .

هه‌تا له‌كاتى ته‌عین بوونى ده‌رچووانى به‌شه‌ كوردییه‌كانى كۆلێژى ئاداب و په‌روه‌رده‌ ، زمانى كوردى زۆر له‌پاشه‌و مایه‌ى ئه‌هه‌مییه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم نه‌بووه‌ ، بۆیه‌شه‌ به‌ سووكى سه‌یر كراوه‌ !!
ئه‌م شتانه‌ زیان به‌ ره‌و ڕه‌وه‌ى خه‌باتى 100ساڵه‌ى كورد ده‌گه‌ینێ ، ده‌بێت له‌ هه‌موو ئیمتازاتێكدا زمانى كوردی له‌پێشى هه‌موو زمانه‌كانى دوونیا بێت له‌ناوه‌خۆی كوردستان ، با حكومه‌ت له‌ حاڵى ئێستادا كۆنفراسێكى زمان ساز بكات ، هه‌موو رۆشنبیرو ئه‌دیب دۆستانى كورد له‌ دوونیا بانگ بكات ، تا زمانى كوردی بكه‌ینه‌ زمانى فه‌رمى ووڵات .
به‌ربه‌ست مه‌خه‌نه‌ به‌رده‌م زمانى شیرینى كوردی ، چونكه‌ ئه‌مه‌ به‌ربه‌سته‌ له‌ سه‌ربه‌خۆ بوون و ئازادى ووڵات ..

ئه‌م بابه‌ته 861 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


Copyright 2017. westganews.com. All Rights Reserved.