119ساڵ مانه‌وه له لۆكاڵی
کەنعان بەهادين
له 22ی نیسانی به‌ر له 119 ساڵ پیاوێك به‌نێوی میقداد میدحه‌ت به‌درخان ، له‌تاراوگه ، له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ، یه‌كه‌مین ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی به‌زمانی كوردی ده‌ركرد ، بووه ده‌ستپێكی مێژووی ڕاگه‌یاندنی كوردی .
راگه‌یاندنێك كه به پچڕ پڕی له رێگه‌ی چاپه‌مه‌نییه كورت ته‌مه‌نه‌كان به‌رده‌وامی پێدراوه‌و له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تیه رۆشنبیری و مه‌عریفییه‌كان و كۆمه‌ڵه‌و حزب و لایه‌نه كوردییه‌كان بره‌و به‌كاری راگه‌یاندن دراوه .
به‌ڵام ئه‌م جۆره كاركردنه به‌و شێوه كاریگه‌رییه نه‌بووه كه وه‌كو ئه‌وه‌ی ئاستی میدیا له جیهان چۆنه و چه‌ند خێرا پێش ده‌كه‌وێ و كوردیش چه‌ند لۆكاڵیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه گرنگه ده‌كات .
گه‌وره‌ترین ده‌زاگای راگه‌یاندنی كوردی كه به حیساب كاریگه‌ره ، ئه‌گه‌ر ئاسمانیش بێت هه‌ر لۆكاڵه ، چونكه نه‌یتوانیووه موخاته‌به‌ی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی گۆی زه‌وی بكات ، كه پێویسته به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه ئه‌م میدیایه رووی له‌خه‌ڵكی غه‌یره كوردستانی بێت و قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكات و دۆز و كێشه‌كانی بگه‌ینێ .
هه‌موومان وه‌كو رۆژنامه‌نووسانی كورد له بازنه‌ی كاری میدیایی نێوخۆیی ده‌خولێینه‌وه ، نه‌مانتوانیووه ، یان نه‌یانهێشتووه رۆژنامونووسانی كورد هه‌نگاو بنێن بۆ كاری میدیایی جیهانی ئاڕاسته‌كراو ، كه بتوانن لینك له‌گه‌ڵ میدیكانی دوونیا دروست بكه‌ن و په‌یامه‌كانی نیوخۆیی كوردستان و سیاسه‌ت و بیروراكان بگه‌یننه جیهانی ده‌ره‌وه ، به‌زمانه جیاوازه‌كان .
بۆیه له دوای 119ساڵ ته‌مه‌نی رۆژنامه‌نووسی كوردی هێشتا له بازنه‌ی لۆكاڵی كارده‌كه‌ین .
AM:09:30:22/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 3286
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی