توركیا چۆن شه‌رعیه‌تی داوه به بۆردوومانه‌كه‌ى شه‌نگال!
کەنعان بەهادين
به‌ر له‌وه‌ى توركیا شه‌نگال بۆردوومان بكات، له رێگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراقى داواى كردووه كه په‌كه‌كه شه‌نگال چۆڵ بكات ، چونكه توركیا له حاڵى ئێستایدا به‌م شێوه سیاسه‌تكردنه‌ى په‌كه‌كه ترسی هه‌یه كه ئه‌و هێزه له شه‌نگال بناغه‌یه‌ك داپچه‌قێنێت و ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئانكه‌ره.
بۆیه توركیا كه‌وته به‌ر شه‌رعیه‌ت كۆكردنه‌وه بۆ لێدانى په‌كه‌كه ، به‌تایبه‌ت به‌ر له‌وه‌ى گورزه‌كه بوه‌شێنێت ، زۆرترین شوێنى ئاگادار كردۆته‌وه كه ئه‌وانه هێزێكن باوه‌ڕیان به‌شێوازی سه‌رده‌میانه‌ى دیالۆگ نیه ، بۆ ئه‌مه په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ ڕێنماییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانی هاوتا نه‌بوونه، كه ده‌كرا هه‌ماهه‌نگ و هاوتا بن.
ئه‌مانه موبه‌ڕیڕ ده‌به‌خشنه هێزێكى گه‌وره‌ى ئیقلیمى و نێو ده‌وڵه‌تى وه‌كو توركیا ، كه 1000ساڵه داگیركاره و به‌شداره له ناتۆ و جگه له‌وه‌ش هه‌شته‌م هێزه له ریز به‌هێزترین سوپاكانى دونیا.
سیاسه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رامبه‌ر توركیا سیاسه‌تێكى حه‌كیمانه‌و كاریگه رو گرنگه، كه‌به‌م هه‌موو سیفاته گه‌ورانه‌ى كه تووركیا هه‌یه‌تى، له سوپا و ئابوورییه‌كى پته‌و و كاریگه‌ری به‌سه‌ر ئاراسته‌ى رووداوه‌كانى ئه‌وروپا و جیهان، جیا له‌وه‌ش كه خاوه‌نى جوگرافیایه‌كى گه‌وره‌یه به‌هه‌موو سیفاته باشه‌كانى دیمۆگرافیا، بگه‌ن به‌و قه‌ناعه‌ته كه ئاڵاى كوردستان له‌ته‌ك سه‌ركردایه‌تى سیاسى كورد هه‌ڵبكه‌ن، ئه‌مه پرسێكى گه‌وره‌یه مایه‌ى هه‌ڵوه‌سته كردنه، كه ده‌بێت په‌كه‌كه به‌م شێوه سیاسی و دیپلۆماسیانه سیاسه‌ت له‌گه‌ڵ توركیا بكات، دوور بێت له شه‌ڕى پارتیزانى كه دۆزى كورد وه‌پاش ده‌خات و سه‌نگى كوردیش له ئاستى جیهان لاواز ده‌كات و جه‌نگیش به گشتى به‌م شێوه‌ى په‌كه‌كه باوى نه‌ماوه، چونكه ده‌بینرێت هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌ى داواى ئازادى جیابوونه‌وه ده‌كه‌ن، رێگه‌ى دیالۆگیان گرتۆته به‌ر نه‌وه‌ك شه‌ڕ.
هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌و حكومه‌تانه‌ش ناچار بكات كه ئاڵاى ئاشتى هه‌ڵبكه‌ن، بیری توونڕۆیی و ئاشووب وه‌لاوه بنێن، بیر له ئازادییه‌كان و مافى مرۆڤ بكه‌نه‌وه.
ده‌بێت كورد بیر له‌وه بكاته‌وه كه كه خه‌مێك له‌م هه‌موو ئاواره بوون و قه‌تل و عامه بكرێته‌وه، كه‌سێك چیتر ئه‌و ته‌بریره نه‌به‌خشێته ده‌ستى ده‌وڵه‌تان كه كورد بكوژن، ئه‌وه‌تا به ملیۆنه‌ها كورد له ته‌واوى جیهان په‌ناهه‌نده‌و ئاوه‌ره‌ن، چونكه له ووڵاته‌كانیان ئه‌م نه‌هجه چه‌وتانه‌ى سیاسه‌ت پێڕه‌و ده‌كرێت، پێویسته كورد بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌و سیاسه‌تى ڕاست.
AM:11:15:27/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 2065
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی