ئێستا کاتی پشوو نییە، کە مردین پشوو دەدەین!

‌کەنعان بەهادين

کورد دەڵێ دۆست و دۆژمنی خۆت لە کاتی تەنگانەدا بناسە. 

له‌ سه‌فه‌ریكی رۆژنامه‌وانیم بۆ كومه‌لیك ولاتی ئه‌وروپایی خالیك له‌ برۆكسله‌وه‌ سه‌رنجی راكیشام ، ئه‌ویش باس و خواسیكی براو ئه‌زیزم زانا كورده‌ ی به‌رپرسی دیسكی ئه‌وروپایی  له‌ نوینه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌ریم له‌ یه‌كیتی ئه‌وروپا ، كه‌ له‌ ساته‌وه‌ختی هیرشی داعش بۆ سه‌ر هه‌ریمی كوردستان روویدابوو ، داوای كرد وه‌ك ئه‌ركیكی ئه‌خلاقی رۆژنامه‌وانی بیخه‌مه‌ به‌رده‌م رای گشتی هه‌ریم كه‌ فه‌ره‌نسا بۆ كورد چه‌نده‌ گرنگ بووه‌ . 

بۆی گیرامه‌وه كه‌ لە پاش هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان، ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا بە تەواوی بەخەبەرهاتن چونکە بۆ یەکەم جار ڕاستەخۆ بەرژەوەندیەکانیان کەوتە مەترسییەوە. لەڕێکەوتی  10/8/2014، (لۆران فابیوس) وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و له‌گه‌ل بارزانی کۆبۆوە. پاش دیتنی بارودۆخەکە و درککردن بە پێویستی بەپەلەی هێزی پێشمەرگە بە چەک و تەقەمەنی، فابیوس (وەک ئەوەی فەرەنسا ئاگرباران کرابێ) ماندونەناسانە کەوتە کۆکردنەوەی پشتگیری بۆ پرۆژەبڕیارێکی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە ناردنی چەک بۆ هێزی پێشمەرگە.  ئەوە لە کاتێکدا کە پەرلەمانی ئەوروپا و دام و دەزگاکانی دیکە لە مانگی هەشت دا لە پشوودان. لەو کاتەدا لۆران فابیوس داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپای کرد.
 
لە ڕۆژی 12/8/2014، لیژنەی ئاسایش و بەرگری وڵاتانی ئەندام لە برۆکسل کۆبوونەوە. لەو کۆبوونەوەیەدا  لۆران فابیوس داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی کرد ، بەڵام هەندێک لە وەزیرانی دەرەوە بە پاساوی پشووەوە داوایان کردووە کۆبوونەوەکە هەڵبگیرێ بۆ سەرەتای مانگی 9. بەڵام فابیۆس یەک بە یەک تەلەفۆنی بۆ کردوون و داوای کردووە بەپەلە کۆببنەوە و هەروەها لە وەڵامی هاوتایەکی دا کە گوتبووی ئەم مانگە پشووە و با کۆبوونەوەکە بخەینە مانگی نۆ، فابیوس گوتبووی ( ئێستا کاتی پشوو نییە، کە مردین پشوو دەدەین!) ئەوە دەقی وەڵامی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بوو بۆ هاوتایەکی ئەوروپی..! 

ئەوەبوو لە ڕۆژی 15/8/2014 وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام تێکڕا پشوی خۆیان بڕی و  بۆ کۆبوونەوەی بەپەلە هاتنە  برۆکسل و لەو کۆبوونەوەیەشدا بڕیارێکی مێژووییان دەرکرد کە بریتی بوو لە سەرپشککردنی هەر وڵاتێکی ئەندام بە ناردنی چەک بۆ هێزی پێشمەرگە کە ئەوەش بیگومان پێشنیازی فەرەنسا بوو. پێویستە بشگوترێ کە هەریەک لە چیک، هۆڵەندا و ئیتاڵیا پێش کۆبوونەوەکە ڕاستەوخۆ پشتیوانییان لەو پێشنیارەی فەرەنسا کردبوو. هەر لێرەدا پێوستە بۆ مێژوو بگوتریت کە لە سەرەتای پرۆسەکە ئەڵمانیا دوودڵ بوو لەو بڕیارە، بەڵام ئەوەبوو پشتگیری لە بڕیارەکە کرد و بە شێوەیەکی چالاکانە هاتە سەرخەت و هاریکاری گرنگی پێشکەشکرد. هەروەها ڕاستییەک بۆ مێژوو، سوید کە بە دۆستی کورد ناسراوە و هەمیشە دەرگای کراوە بووە بۆ کورد و هاوکاری مرۆیی کوردستانی کردووە، لەو ساتەدا سوید، (بە هۆی ئەوەی وڵاتێکی ئاشتیخوازە)، دژایەتی خۆی بۆ ناردنی چەک بۆ پێشمەرگە ڕاگەیاندبوو! !

لە ئێستاشدا کە شەری دژی داعش کۆتایی نەهاتووە و وێستگەی گرنگ وچارەنوسساز لە بەردەم کوردستان و هێزی پێشمەرگە ماوە، خۆشبەختانە دەبینین زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا وەک هاوپەیمانی کوردستان، هاریکاری سەربازی گرنگیان پێشکەش بە پێشمەرگە کردووە و هەندێکیشیان ڕاوێژکاری سەربازییان ناردووە. لێرەدا پێویستە ئەوە لە یاد نەکەین کە سەرەتای ئەو پرۆسەیە و خاڵی هەرەگرنگ و ڕێخۆشکەری ئەو پرۆسەیە، کۆبوونەوەکەی 15-8-2014ی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بوو و لەو پرۆسەیەشدا نابێ ڕۆڵی گرنگ و مێژوویی (لۆران فابیوس) وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە یاد  بکەین. 

گەر تا پارساڵ کەسانی وەک خاتوو دانیال میتەران  و بێرنار کۆشنەر وەک دۆستە گرنگەکانی کورد لە فەرەنسا ناسرابن، ئەوا لە جەنگی دژی داعش و لە ڕۆژی تەنگانە دا کورد کۆمەڵێک دۆستی دیکەی فەرەنسی  ناسی، سەرقافڵەی ئەوانیش سەرۆک فرانسوا ئۆلاند و لۆران فابیوس و نووسەر و کەسایەتی بێرنار-ئانری لێڤی کە پێویستە بە وشەی ئاڵتوونی ناوی هەریەکیان لە مێژووی خۆماندا بنووسینەوە.


AM:10:35:27/11/2015

ئه‌م بابه‌ته 6959 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی