غیابی عه‌قڵی ئیعلامی
کەنعان بەهادين
ئاژانسی هه‌واڵی بی بی سی به‌شێكی گرنگه له دام و ده‌زگا ئیعلامییه‌كانی سه‌ربه‌خۆیه له به‌ریتانیا كه ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای زه‌به‌لاح له‌و وولاَته پاڵپشتی لێ ده‌كات .
بی بی سی له‌ساڵی 1922 ده‌ستبه‌كاره تا ئه‌مڕۆكه ، وه‌كو ئاژانسێكی جیهانی سه‌ربه‌خۆ ده‌ناسرێته‌وه كه پاڵڵپشتی له هیچ حكومه‌تێك ناكات ، ته‌نانه‌ت حكومه‌تی به‌ریتانیش .
ژماره‌ی كارمه‌ندانی به‌هه‌موو به‌شه‌كان و زمانه‌كانی دوونیا 18هه‌زارو نۆسه‌دو بیست كه‌سن !!!
تا ئێستا به‌رده‌وامه له ئیشكردنێكی پیشه‌یی و زانستی به‌پێی هه‌موو ئیتیك و ئادابێكی ئه‌خلاقی كاری پڕ له حیره‌فییه‌تی راگه‌یاندن .
401 به‌رێوه‌به‌ری هه‌یه ، جگه له به‌رێوه‌به‌رانی نوسینگه‌ی بی بی سی له وولاَتانی جیهان ، پڕه له لێژنه‌ی جۆراو جۆری وه‌رزشی و ئابووری و سیاسی و دیكۆمێنتكاری و هتد ..
مه‌به‌ستم تا ئێستا ئاژانسێكی گه‌وره‌ی وه‌كو بی بی سی كه عه‌قڵ به‌رێوه‌ی ده‌بات به جوانترین ئیداره و ته‌كنیك و به‌كار هێنانی توانای مرۆیی و دۆزینه‌وه‌ی هێزی كاركردن و دابین كردنی ماف و ئه‌رك كراوه ، كه پێم وایه ئه‌مه ئه‌ركی به‌رێوه‌به‌رانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه ، ده‌بێت عه‌قڵی ئه‌وه‌ی هه‌بێت باشترین ئیداره بدۆزێته‌وه و پاره بۆ كارمه‌ندان و ستافی كار په‌یدا بكات .!!
هه‌موو ئه‌مانه به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌خلاقیاتی كاری راگه‌یاندن و هه‌موو ژیانی رۆژنامه‌نووس دابین بكات ....
AM:11:46:27/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 1579
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی