به‌هه‌شتی رۆژئاوا‌و جه‌هه‌ننه‌می رۆژهه‌ڵات
کەنعان بەهادين
له‌ساته وه‌ختی كۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م ، پایته‌خته‌كانی ئه‌وروپا هاوشێوه‌ی موسڵ و شه‌نگال ته‌خت وێرانه بوون ، ئه‌و دووژمنانه‌ی كه له ئه‌وروپا هه‌بوون ، دووژمنی فیكر و ئایدیا و یه‌كتر سڕینه‌وه بوو له بواره‌كانی تایفه‌و ئاین و نه‌ژاد په‌رستی ، سه‌رشێتی هیتله‌ریش له‌و سه‌ر جێبێڵه ، جگه له ئاواره بوونی ملیۆنه‌ها مرۆڤ له كیشوه‌ری پیر .
ئه‌وان دوای كۆتایی هاتنی ئه‌و جه‌نگه گه‌وره‌یه بڕیاریاندا ببن به مرۆڤ .
ده‌ستیان كرد به بونیاتنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤایه‌تی و مرۆڤ ، ئه‌م پڕۆسه له باخچه‌ی ساوایانه‌وه ده‌ستی پێكرد ، تا ئاسته به‌رزه‌كانه‌وه مرۆڤایه‌تی له ئه‌وروپا كه‌وتنه نووسینه‌وه‌ی ده‌یان به‌ڵگه‌نامه‌ی نێو ده‌وله‌تی مافه‌كانی مرۆڤ و منداڵ و ئافره‌ت و پیر و گه‌نج و پیاو و مێرد منداڵ ، تا ئاستی داڕشتنه‌وه‌ی رێساكانی جه‌نگ و زانیاری ده‌ستكه‌وتن بۆ رۆژنامه‌نووسان و به‌ڵگه‌نامه‌ی پارێزی له ئاسایشی خۆراك و دووباره داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی سیاسی نێوانی ووڵاتان و گه‌لان و ئاینه‌كان و كه‌نیسه‌و مزگه‌وت و په‌رستاگاكانی دیكه‌ی جیاواز .
ئه‌مه كرا تا 60ساڵی ته‌مه‌نی دروستبوونی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ئێستا به‌چاوی خۆمان ده‌بینین كه ئه‌و كیشوه‌ره چه‌ند به هێمنی ده‌ژین و ته‌نانه‌ت وه‌كو ئه‌سفه‌نج تووڕه‌یی و ڕقی هه‌موو دوونیا و ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كانیش هه‌ڵده‌مژن و جێگا‌و ڕێگایان بۆ دابین ده‌كه‌ن !!
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیا ، پێویستیان به‌وه هه‌یه كه دووباره به‌په‌یوه‌ندی نێوانی مرۆڤایه‌تی له‌و ناوچه‌یه‌دا بچنه‌وه ، كه ئه‌مه‌ش ئه‌سته‌مه ، چونكه تا ئێستا له‌و جوگرافیایه ده‌وڵه‌تی تایفی و نه‌ژاد په‌رستی بوونی هه‌یه ، هه‌روه‌ها دزی گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر هه‌یه له چوارچێوه‌ی ئیداره كردنی ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیا ، ئه‌وه‌تا پێشه‌نگه‌كانی گه‌نده‌ڵی له‌و ناوچانه‌ن كه عێراق سه‌ر ته‌ختی ووڵاتانه له دزی و گه‌نده‌ڵی .
كه‌وایه مرۆڤایه‌تی له‌و ناوچانه ئاستی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیان زۆر خراپه ، ئه‌وه‌تا موسڵ و شه‌نگال و یه‌مه‌ن و سوریا قوربانی ڕقی تایفی و ئایدیا و بیروبۆچوونه ، ئه‌م ڕقه پڕ بوو له خۆ ته‌قاندنه‌وه‌و وێرانه كردنی شاره‌كان و ئاواره بوون و كوژرانی ملیۆنه‌ها مرۆڤ ، كه پێویساته هاوشێوه‌ی ئه‌وروپا رێكه‌وتن بكه‌ن له‌سه‌ر دروست كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌نێوان مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌ساسی رێز و مافپێدان و ئازادی بیر‌و ڕا ، تا كۆتایی بێت به‌و كووشتارو وێرانه‌و قه‌تڵ و عامه .
PM:01:24:29/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 1819
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی