ئه‌نجامى ریفراندۆم سه‌نگى گه‌وره‌ى ده‌بێت
کەنعان بەهادين
له‌سه‌ر و به‌ندى هه‌نگاو نان به‌ره‌و پڕۆسه‌ى ریفراندۆمدا ، بارزانى جاڕى پاشه‌كشه نه‌كردن ده‌كات ، شانده پایه به‌رزه‌كانى به‌غدا له سووننه‌و شیعه و نه‌ته‌وه‌كانى دیكه په‌یتا په‌یتا بۆ لاى بارزانى هه‌نگاو ده‌نێن به‌ڵكو پاشگه‌ز بێته‌وه له‌م هه‌نگاوه ، هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مین جار حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق وه‌كو مرۆڤێكى ئاسایی باسی له‌وه كرد كه ده‌توانن كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بكه‌ن ، ناشزانرێت بۆچى ئه‌مه‌ى له پێشوودا نه‌ده‌كرد !!
له ئاستى نێوه‌خۆیی پڤه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ریفراندۆم و پرسی سه‌ربه‌خۆیی نیه ، چونكه كه‌سێك ئه‌و جورئه‌ته‌ى نیه راسته‌وخۆ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م پڕۆسه بوه‌ستێته‌وه ، به‌ڵكو گفتوگۆ له‌سه‌ر رێكار‌و ره‌هه‌نده‌كان و شێواز و كاتى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم بوونى هه‌یه ، هه‌ندێ جاریش به‌رژه‌وه‌ندییه حزبی و تاكه كه‌سییه‌كان وا ده‌كات لێدوانى تووند دژى پڕۆسه‌ى ریفراندۆم بوونى هه‌بێت.
گه‌لى كورد وورده وورده له ساته وه‌ختى ئه‌نجامدانى پڕۆسه‌ى ریفراندۆم نزیك ده‌بێته‌وه ، ئه‌م نه‌ته‌وه مه‌زڵوومه له‌م دۆخه هه‌ستیاره چالاكانه وێڵه به‌دواى وه‌ده‌ست هێنانى مافى سه‌ربه‌خۆ بوونى ، هیچ له‌وه باشتر نابینێ كه له‌م قۆناغه‌دا سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌ینێ ، كه زۆرێك هه‌ن له وو‌ڵاتى خۆمان ، زۆر به كه‌مى سه‌یری خۆی ده‌كات وه‌كو كورد ، بۆیه سه‌ربه‌خۆیی به خه‌ون و ئه‌سته‌مى ده‌بینێ.
چونكه له 100 ساڵى رابوردوودا كورد وه‌كو مرۆڤ له چوارچێوه‌ى عێراق و پارچه‌كانى دیكه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌كراوه ، تا ئه‌مڕۆكه‌ش تاكى كورد به‌هۆی ئه‌و سته‌مه گه‌ورانه‌ى كه له رابوردوو لێى كراوه نه‌بۆته كه‌سێكى خاوه‌ن متمانه به‌خۆی ، له ئێستاشدا كۆمه‌ڵێك راگه‌یاندن هه‌ن كار له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆسه‌یه ده‌كه‌ن و وا نیشان ده‌ده‌ن كه كورد چۆن ده‌ست بۆ ئه‌م پرسه ده‌بات .!!
به‌ڵام له كۆتادا ده‌بێت رۆژێك له رۆژان ئه‌م پرسه یه‌كلایی بێته‌وه ، چیدى ئه‌و شێوازه ته‌قلیدییه باوى نه‌ما كه به‌ریتانییه‌كان یاخود فه‌ره‌نساییه‌كان یان ئه‌مه‌ریكاییه‌كان جاری ده‌وڵه‌تت بۆ بده‌ن ، هه‌روه‌كو له پێشتردا ده‌وڵه‌ت بۆ زۆرترین میلله‌ت له ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوین راگه‌ینراوه ، نموونه‌ش عێراق و ووڵاتانى كه‌نداو كه له‌لایه‌ن ئیستیعماره‌وه بوونه خاوه‌نى ووڵات و سه‌ربه‌خۆ بوون ، هه‌ر ئیستعماریش بووه ووڵاتیانى بۆ به‌رێوه بردووه و ئیداره‌ى كردوون ، بۆیه‌ش به‌شێك له كورد هه‌روا بیر ده‌كاته‌وه و چاوه‌رێى فه‌رمووى خه‌ڵك ده‌كات.
ئه‌م بۆچوونه كۆنه له‌مێژه كاری پێ ناكرێت ، ئه‌گه‌ر لێدوانى ووڵاتانى دوونیا بخوێنینه‌وه هه‌ست ده‌كرێت ئه‌وان ته‌نها ره‌ئى ده‌ده‌ن ، دوورن له ده‌ست تێوه‌ردان ، یاخود ئه‌مه به بریارێكى نێوخۆیی هه‌ژمار ده‌كه‌ن.
كوردیش ئه‌مه‌ى كردووه ، ئه‌گه‌ر لێدوانه‌كانى سه‌ركردایه‌تى سیاسی كوردیش بخوێنینه‌وه باس له‌وه ده‌كات كه دواى ئه‌نجامه‌كانى ریفراندۆم قسه و گفتوگۆی یه‌كه‌میان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌بێت ، دوونیاش گوێ له‌نه‌وه‌یه‌ك ده‌گرێ نه‌وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك و یان حزبێكى دیاریكراو ، بۆیه ئه‌نجامى ریفراندۆم كاریگه‌ر و سه‌نگى تایبه‌تى خۆی ده‌بێت.
PM:02:59:23/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 2591
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی