ده‌وڵه‌تی كوردستان ، ئارامی و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه
کەنعان بەهادين
له‌گه‌رمه‌ی هه‌نگاو نان به‌ره‌و ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی ریفراندۆم و گه‌یشتن به‌و خه‌ونه‌ی كه كورد 100ساڵه بۆی ده‌مرێ و ده‌كوژرێ و له‌ناو ده‌برێ ، كه سه‌ربه‌خۆ بوونه ، ئێران به‌هێزه‌وه له رێگه‌ی باڵوێزه‌كه‌ی خۆی له به‌غدا و سه‌ركونسوڵه‌كانی تری له شاره گه‌وره‌كانی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و حزبه سیاسییه‌كان كۆبوونه‌وه ، به‌كورتی په‌یامی ئێران بۆ كورد ( ریفراندۆم مه‌كه‌ن) ، بوو ، به‌ڵام كورد هه‌ر له سه‌ر مێزی گفتوگۆ پێش چونه ده‌ره‌وه‌یان به ئێرانیان گووت : ریفراندۆم له‌كاتی خۆی ده‌كرێت و دوا ناكه‌وێت ، هه‌م سه‌رۆكی حكومه‌ت وای به‌و شانده گووت و هه‌میش به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانیش رایگه‌یاند كه پڕۆسه‌ی ریفراندۆم پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ی بۆ نیه و له‌كاتی خۆشی ده‌كرێت ..
دوای 3ساڵ قاتی و برسی كردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كه‌ی شیعه مه‌زهه‌بی به‌غدا و بێ ده‌نگ بوونی ئێران و دوونیا به گشتی ، كورد مافی خۆیه‌تی به‌دیل بۆ ئه‌و دۆخه بدۆزێته‌وه كه چیتر زه‌مانه‌تی ئه‌وه به‌ده‌ست بێنێ برسی نه‌كرێت ، یاخود قه‌تڵ عام نه‌كرێت .
هه‌ر جاره‌و به‌ناو و نازناوێك نه‌ته‌وه‌ی غه‌درلێكراوی كورد ، كیمیاباران و ئه‌نفال كراوه ، ئه‌مجاره وه‌ك جارانی دیكه به‌ناوێكی تره‌وه ویستیان نه‌ته‌وه‌ی كورد و ئه‌زموونه‌كه‌ی له‌به‌ین ببه‌ن ، به‌ڵام تواناكانی هێزی پێشمه‌رگه‌و و هه‌بوونی دۆستێكی زۆر توانرا داعش تیكبشكێنرێت و له سنووره‌كانی كوردستان دوور بخرێنه‌وه .
هه‌نگاوی نێوه‌ند گیری كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌نگاوێكی دره‌نگ بوو ، ده‌كرا زووتر و له‌كاتی هه‌وڵه چڕه‌كانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا ، به‌عێراقی گووتبا نه‌رم بن له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی كورد .
ئێران به كوردی راگه‌یاندووه ، ریفراندۆم په‌یوه‌ندییه‌كانتان له‌گه‌ڵ دراوسێ به‌ره‌و ته‌سكبوونه‌وه و كێشه‌ی زۆرتر ده‌بات ، به‌ڵام كورد له‌پاڵ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆبوون ئه‌وه‌ی گوتووه كه ده‌بێته ووڵاتێكی ئارام و سه‌قامگیر بۆ ناوچه‌كه ..
PM:12:32:18/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 637
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی