گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا و تاران هێڵى سوور نیه
کەنعان بەهادين
عێراق وه‌كو ده‌وڵه‌تێكى دراوسێ له‌گه‌ڵ كورد ، جیا له‌وه‌ش كورد وه‌كو هاوبه‌ش و شه‌ریكى سه‌ره‌كى ، ده‌ستورێك كۆیان ده‌كاته‌وه ، ئه‌م رێچكه‌و پێوه‌ندیه سیاسیه‌ى نه‌ته‌وه‌ى كورد له باشوور له‌گه‌ڵ به‌غدا به پێى عورف و یاسا به‌رده‌وامه ، ده‌ستبه‌ردار بوون پێوه‌ى كۆمه‌ڵێك زیان به نه‌ته‌وه‌ى كورد ده‌به‌خشێ .
له 2013 مه‌سعود بارزانى له ووتارى نه‌ورۆزدا ، كاتێك هاوڵاتیانى هه‌رێم چاوه‌رێى راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌ت بوون ، بارزانى رایگه‌یاند ، ئه‌و خه‌ونه دێته دى ، ئه‌مڕۆ یاخود سبه‌ى ، به‌ڵام پێویسته به گفتوگۆ و دوور له زمانى جه‌نگ ئه‌مه رووبدات .
له دواین دیدارى بارزانى له كۆشكى سپى جۆو بایدن پێی راگه‌یاند ، ده‌وڵه‌تى كوردى له‌ته‌مه‌نى من و تۆدا ده‌بینرێت .
كه‌واته له ساته وه‌ختى ئه‌و لێكترازانه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراق له پاش سایكس بیكۆ ، كاتێك ئه‌و رووداوانه‌ى دواى ده‌ركه‌وتنى رێكخراوى تیرۆریستى داعش هاته دروست بوون ، هه‌موو وڵاتانى دوونیا باش له‌وه تێ ده‌گه‌ن كه عێراق ئه‌سته‌مه بگه‌رێته‌وه دۆخى پێش هاتنى داعش ، ئه‌و هه‌له‌ى بۆ كورد ئه‌مجاره ڕه‌خساوه ، نه پێویستى به رازى بوونى ده‌وڵه‌تى عێراقه و نه كۆمه‌ڵگه‌ى نێو ده‌وڵه‌تى و ئه‌مه‌ریكا ، به‌ڵكو پێویستى به رێكه‌وتنى ناوه‌خۆیی پێكهاته‌و پارت و لایه‌نه جیاوازه‌كان هه‌یه .
رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا یاخود نزیك بوونه له‌گه‌ڵ تاران بۆ نه‌ته‌وه‌ى كورد زامنى سه‌قامگیرى ناوچه‌كه‌یه ، كاتێ ئه‌من و ئاسایش به‌رقه‌رار ده‌بێت ، كاریگه‌رى ده‌بێت بۆ سه‌ر به‌رز بوونه‌وه‌ى ئاستى بژێوى و ئابورى خه‌ڵكى كوردستان و دووباره كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانى بواره جیاجیاكانى كاركردن ده‌گه‌رێنه‌وه كوردستان بۆ كار .
ناكرێت كورد بیر له‌وه بكاته‌وه كه دوو دراوسێى وه‌كو عێراق و ئێران وه‌ك دوژمنه سه‌خته سه‌یر بكات ، نموونه‌ى ئێران تووركیا وه‌كو دوو دراوسێى مه‌زهه‌ب و ئایدیا جیاواز ببینین ، سوودى ئابورى نێوانى ئه‌و دوو وڵاته ساڵانه 30 ملیار دۆلاره ، واته ئه‌گه‌ر نێچیرڤان بارزانى وه‌كو سه‌رۆك حكومه‌ت بچێته به‌غدا و بیه‌وێت رێكه‌وتن له‌گه‌ڵیاندا بكات ، ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕى سووده بۆ نه‌ته‌وه‌ى كورد ، نه‌وه‌كو به قسه‌و قسه‌ڵۆك و ناو ناتۆره‌ى بن دیوار كه ئه‌مڕۆ له كوردستان بۆته زمانى سیاسه‌تكردن به داخه‌وه ، ئه‌م بابه‌ت و هه‌نگاوه گه‌ورانه بچووك بكرێته‌وه .
زۆر ئاساییه ، كورد له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك به توركیا و سوریاى داهاتووش رێكه‌وتنى بازرگانى و ئه‌منى و ئابورى هه‌بێت ، چونكه دواجار دراوسێن .
ئه‌م بۆچوونه سه‌قه‌ته‌ى كه هزرى كوردى له‌سه‌ر بوونیاتنرابوو ، كاتێك هه‌ر كه‌سێك بچێته به‌غدا جاشه‌و و خۆفرۆشه ، ئه‌مه پرسێك بوو باوى نه‌ماوه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له به‌غداوه پیلانگێڕى دژى كورد بكرێت و چاوساغى بۆ نه‌یاران بكرێت بۆ لێدانى به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان ، ئه‌مه ده‌چێته بابى خیانه‌ت .
ئه‌م ته‌عبیرو بۆچوونانه‌ى كه جاران هه‌بووه ، ده‌ره‌نجامى پیلانگێرى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى وه‌كو عێراق و ئێران و توركیا و سوریا بووه ، كه نزیكه‌ى 100 ساڵه نه‌ته‌وه‌ى كوردیان قه‌تڵ و عام كردووه و سامانیان تاڵان كردووه ، به‌ڵام له حاڵى وه‌كو ئه‌مڕۆماندا ئه‌وه مه‌حاڵه رووبداته‌وه ، چونكه كورد له حاڵى ئێستایدا خاوه‌نى هێزى عه‌سكه‌رى و مه‌عنه‌وییه ، كه‌س ناتوانێ هێرشى بكاته سه‌ر ، یاخود وه‌كو جاران هه‌ڵس و كه‌وتى له‌گه‌ڵ بكات .
ده‌مێنێت سیاسه‌تى ناوه‌خۆیی بگۆڕین ، به‌و ئه‌ندازه‌ى كه ئاشوبى سیاسی بنبڕ بێت و ژیان بۆ تاكى كورد بگه‌ڕێته‌وه .
PM:11:40:20/10/2015
ئه‌م بابه‌ته 7382
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی